Ads (728x90)

دیاردەی سەرسوڕهێنەری “تاڤگەکانی شەیتان”
لە هەموو جیهاندا دیاردە و دیمەنی سروشتی سەرسوڕهێنەر هەن، کە مرۆڤ دەخەنە سەرسوڕمانییەوە، هاوکات دەبنە مایەی پاککردنەوەی بیر و سەرلەنوێ ڕامان بۆ ڕەنگەکانی ژیان بە دیدێکی جوانتر و پاکتر.

یەکێك لەو دیاردە سەرسوڕهێنەرانەش، “تاڤگەکانی شەیتان” ە، کە دیاردەیەکی سروشتی سەرسوڕهێنەرە و چەندان ساڵ دەبێت زانایانی تووشی سەرسوڕمانی کردبوو، کە دەکەونە باخچەی “Judge Magney State Park” لە ویلایەتی مینستۆتا ی ئەمریکی.


ئەو تاڤگانە کە بە ئینگلیزی پێیدەڵێن “The Devil's Kettls”، پێدەچێت ئەو پرسیارەت لەلا دروستبکات، کە بۆچی بە تاڤگەکانی شەیتان ناسراون و بۆچی ئەو ناوەیان لێنراوە..؟!، با پێکەوە وەڵامەکان بزانین.

تاڤگەکان دابەشی سەر دوو لقی سەرەکی دەبن، لقی یەکەم یان لقی خۆرهەڵات دەڕژێتە ناو ڕووباری “Brule”، لقی دووەم یان لقی خۆرئاوا دەڕژێتە ناو چاڵێکی بەردین، دەشتواندرێت ئاوی تاڤگەکان لە قووڵایی سێ مەتر ببینرێ.

بەڵام سەیرەکە ئەوەیە کە لە پاش ئەوە، ڕێڕەوی ئاوەکە بزر دەبێ و تا ئێستاش کەس نازانێت ئاوەکە بۆ کوێ دەچێت و لە کام شوێندا کۆدەبێتەوە، تەنانەت هیچ ڕاڤەیەکی جیۆلۆجییانە "زەویناسییانە" بۆ ئەو دیاردە سروشتییە سەرسوڕهێنەرە نەدۆزراوەتەوە، هەر بۆیەش ناونراون بە “تاڤگەکانی شەیتان”.

إرسال تعليق