په‌روه‌ردگاری گەورەمان لە قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت:
“فِطرةَ اللَّهِ الَّتِی فَطَرَ النَّاسَ عَلَیْهَا لا تَبْدِیلَ لِخَلْقِ اللَّهِ ذلِكَ الدِّینُ الْقَیِّمُ”
واته: “ئه‌ی ئینسان، به‌دڵێكی پاك و بێگه‌رده‌وه” ڕوو بكه به‌رنامه و ئاینی خوا و ئه‌ملا و ئەملا مه‌كه، خه‌ڵكینه ئێوه‌ش پابه‌ندی ئه‌و نه‌خشه‌یه بن كه خوا ئێوه‌ی له‌سه‌ر دروست كردووه “واته قورئان كه‌ته‌لۆك و نه‌خشه‌ی ژیانی ئاده‌میزاده‌كانه لێی لامه‌ده‌ن”، هیچ جۆره گۆڕانكاریه‌ك له هیچ نه‌خشه و دروستكراوێكی خوادا نییه، ئا ئه‌وه‌یه دینی ڕاست و دروست.
پێغه‌مبه‌ریشمان “دخ” له فه‌رمووده‌یه‌كییدا هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر چه‌مك و ده‌لاله‌تی فیتڕه‌ت كردووه و ده‌فه‌رمووێت: هه‌موو منداڵێك كه له دایك ده‌بێت، له سه‌ر فیتڕه‌تی ئیمان و ئیسلام له دایك ده‌بێت، دواییش كه گه‌وره بوو، ئه‌وه دایك و باوكیه‌تی ده‌یكه‌ن به یه‌هودی یان نه‌سڕانی یان ئاگرپه‌رست.
لە ڕوانگەی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئان و ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر “دخ”، لێکۆڵینەوەیەکی زانستی دووپات له واتای “فیتڕه‌ت” ی منداڵ ده‌كاته‌وه و ئه‌و ڕاستییه قورئانییه له به‌رگێكی زانستییدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، لای خۆشمانەوە لە سایتی “قەڵەم پرێس” بە کارێکی سوودبەخشانەی دەبینین، کە ئێوەش لێی ئاگادار بن.
دكتۆر “جاستۆن باریت” توێژه‌ری پێشكه‌وتوو له سه‌نته‌ری “زانستی مرۆڤ و عه‌قڵ” له زانكۆی “ئۆكسفۆرد ” ده‌ڵێت: منداڵه گچكه‌كان توانای لێهاتوویی پێشوه‌خته‌یان هه‌یه بۆ باوهڕیهێنان به “بەدیهێنهری ده‌ستباڵا”، چونكه ئه‌وان وای داده‌نێن كه هه‌رچییه‌ك له‌و جیهانه‌دا هه‌یه بۆ هۆكارێك دروستكراوه، ئه‌و هەروەها ده‌ڵێت: منداڵه گچكه‌كان ئیمانییان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قوتابخانه و ماڵه‌وه‌ش فێر نه‌كرێن..!، ئه‌و دووپات لەوەش دەکاتەوە، ئه‌گه‌ر منداڵه گچكه‌كان به ته‌نها بن و له دوورگه‌یه‌كی بیابانیشدا پێبگه‌ن، ئه‌وا به‌وه ده‌گه‌ن كه باوه‌ڕ به خودا بێنن.
زۆرینه‌ی به‌ڵگه زانستییه‌كانی ده‌یه‌ی ڕابردووش ئه‌وه‌یان ده‌رخستووە، كه زۆر شت ده‌چێته ژێرخانی سروشتی منداڵه‌كانەوە، بۆیه پێشوه‌خت گومانمان برد، كه یه‌كێك له‌و شتانه، لێهاتوویی بینینی جیهانی سروشتییه، به‌وه‌ی كه ئه‌و جیهانه، ئامانجداره و دیزاینكراوه به هۆی بەدیهێنەرێكی مەزن، كه هۆكاره بۆ بوونی ئه‌و ئامانجه، ئه‌مه ڕادیۆی “BBC” باسیكردووه.
دكتۆر “جاستۆن باریت” له وتارێكیدا، كه باسی له ئه‌زموونی ده‌روونی خۆی كردووه تایبه‌ت به منداڵه گچكه‌كان، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر گریمان منداڵه گچكهكانمان فڕێدانه دوورگه‌یه‌ك و به ته‌نها بوون و به خۆیان په‌روه‌رده بوون، ئه‌وا باوه‌ڕ به خودا دێنن..!، له لێكۆڵینهوهیەکیشدا پرسیار له چه‌ند منداڵێك كرا، كه ته‌مه‌نییان له “شه‌ش بۆ حه‌وت” ساڵی دابوو له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هۆكاری بوونی باڵنده چییه..؟!، له وه‌ڵامدا وتیان: هۆكاره‌كه‌ی بۆ بوونی ده‌نگی خۆش و جوانبوونی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه كه له سه‌ر چه‌ند منداڵێك ئه‌نجامدراوە و ته‌مه‌نییان (12) مانگی بووە، ئه‌و منداڵانه له كاتی بینینی فیلمێك، كه تێیدا تۆپێكی گلۆرهوه بوو له چه‌ند پارچه‌یه‌كی په‌رت په‌رت بوو و كه‌ڵه‌كه بوو پێکهاتبوو، دیوارێكی ڕێك و پێكی نه‌خشاند، تووشی موجائهبوون!.
دكتۆر “جاستۆن باریت” ده‌ڵێت: به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه منداڵه‌كان “ته‌نانه‌ت له ته‌مه‌نی چوار ساڵیش‌دا” تێده‌گه‌ن، كه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك شت له دروستكردنی مرۆڤه، لێ ده‌زانن كه جیهانی سروشتی جیاوازه له‌وه..!، ناوبراو هەروەها ده‌ڵێت: ئه‌وه‌یان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه منداڵه‌كان مه‌یلی ئیمان هێنانیان هه‌یه بۆ دروستكردن نه‌وەكو گه‌شه‌كردن..!، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و شتانه‌ی مامۆستا و كه‌سوكاریان پێیان ده‌ڵێن.
“جاستۆن باریت” درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: زانایان له هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیی منداڵدا ئه‌وه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، كه منداڵه‌كان باوه‌ڕیان به خودا هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێنمایی ئایینیان له به‌رده‌ست بێت..!، به‌وه‌ی عه‌قڵی منداڵه‌كان ئەگەر به شێوه‌یه‌كی سروشتی پێگه‌ییوو بووبێت، وایان لێده‌كات مه‌یلی ئیمان هێنان بكه‌ن کە ئەوان دروستكراویی خودایین!.

إرسال تعليق