Ads (728x90)

دۆزینەوەیەکی زانستی سەرسوڕهێنەر لە پەنجەی گەورەی دەست..!
ڕێگەیەکی تەندروستی زۆر گرنگ، کە ئەویش بەدەستهێنانی زانیارییەکی تازەیە و پێویستە هەموومان شوکرانەبژێری بەخششەکانی خوای گەورە بکەین کە ئەو هۆکارە و سەدەهای دیکەی بۆ ڕەخساندووین و دەرفەتی لە بەردەمدا کردووینەتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستی خۆمان بکەین.

لە نوێترین دەرکەوتەی زانستییدا ئەوە ڕوون بووەتەوە، کە دڵ و لێدانەکانی، وابەستن بە پەنجەی گەورەی دەستەوە..!.

لەو ڕووەوە، لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان سەلماندوویانە، کاتێك یەکێك بەدەست خێرایی لێدانەکانی دڵییەوە دەناڵێنێت و نایەوێت تووشی شڵەژان و تەنگەژەی دڵ ببێتەوە، پێویستە لەسەری هەڵسێت بە فووکردن لە پەنجەی گەورەی دەستی!.

هۆکاری زانستی پشت هەڵسان بەو هەنگاوە لەوەدایە، کاتێك کەسەکە هەڵدەستێت بە فووکردن لە پەنجەی گەورەی دەستی، کۆنتڕۆڵی دەماری "فاگوس" دەکات کە بەرپرسە لە خێرایی لێدانەکانی دڵ!.

توێژەران و زانایانی بواری تەندروستیش ئەوەیان پشتڕاست کردووەتەوە، کە ئەو دەمارە "فاگوس"، ڕێژەی لێدانە سروشتییەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵ!.

إرسال تعليق