Ads (728x90)

دوعایەك بۆ لێخۆشبوونی خودا لە مردووان
لە چیرۆکێکی ڕاستەقینەدا، کە دروستکراو نییە، ئاشنای دوعایەکی گەورە و گرنگ دەبین، کە بەهۆیەوە خوای گەورە لە مردووان خۆش دەبێت.

ئەسڵی چیرۆکەکە ئەوەیە: پیاوێك کۆچی دوایی دەکات، دوای بەخاکسپاردنی یەکێك لە کەسوکارەکەی بەمشێوەیە لە خەودا دەیبینێت:

کەسێك دێتە لای و پێیدەڵێت: پاش بەخاکسپاردنی مردووەکەتان، خوای گەورە بەهۆی دوعای فولانی کوڕی فولان لێی خۆشبوو..!.

دوای ئەوەی لە خەو بە خەبەر دێتەوە، بەپەلە دەچێتە لای مامۆستایەکی ئایینی و داوای ڕوونکردنەوەی مانای خەونەکەی لێدەکات، مامۆستا ئایینیەکەش وەڵامی دەداتەوە: دەبێ بچی بەدوای ئەو کەسەدا بگەڕێی کە لەناو ئەوانەدا بووە کە لەسەر قەبران ئامادە بووە و پرسیاری لێبکە چ دوعایەکی بۆ مردووەکەتان کردووە.

دوای گەڕان، کەسەکە دەدۆزێتەوە و پرسیاری ئەوەی لێدەکا کە چ دوعایەکی بۆ مردووەکەیان کردووە لەسەر قەبران..؟!، ئەویش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ، دوعام بۆ مردووەکەتان کرد و لە خوای گەورە پاڕامەوە:

(اللهم أنت تعلم أنه لو كان ضیفی لأكرمته، والان هو ضیفك فأكرمه یا أكرم المكرمین)

واتە: خودایە، خۆت دەزانی ئەگەر ئەو مردووە مێوانی من بوایە، ڕێزم دەگرت، ئێستاش ئەوە مێوانی تۆیە، بۆیە ڕێزی بگرە كە تۆ بەخشندەترین و بەڕێزترینی.

بۆیە نابێ گومانمان هەبێ لە کاریگەری ئەو دوعایە، چونکە بە لەبەرچاوگرتنی بەخشندەیی لەڕادەبەدەری خوای گەورە، زانایان بە دروستیان داناوە کە بەو دوعایە لە خوای گەورە بپاڕێینەوە بۆ مردووەکانمان، هەروەکو دەبێ کەسوکاری مردوو لە جیاتی گریان و ناشوکری، لە خوای گەورە بۆی بپاڕێنەوە، ئەوەتا خوای گەورە بە دوعای کەسێکی دیکە، لە مردووەکە خۆشبوو.

إرسال تعليق