Ads (728x90)

دڵی قوڕئان چارەسەرە بۆ بیرچوونەوە
"إبن هشام" لە پەرتووکەکەیدا دەڵێت: لە دەمێکدا "إبن عباس" لە مزگەوتەکەی خۆیدا بوو و خەڵکی فێری قوڕئان و بابەتە ئایینیەکان دەکرد، گەنجێك هاتە لایان جلوبەرگی پیسی لەبەردابوو، دەنگی بەرز کردەوە و کەس لێی تێنەدەگەیشت، خەڵکەکە هەڵسان بە گژیداچوونەوە و ویستیان بیکەنە دەرەوەی مزگەوتەکە..!، "إبن عباس" پێیوتن: ئەو گەنجە چی لێ بەسەر هاتووە..؟، خەڵکەکە وتیان: ئەوە تەمەنی سی ساڵە، لە شەو و ڕۆژێکدا کتوپڕ عەقڵی لەدەستداوە و وەکو دەیبینی شێت بووە و نازانێت چ دەکا!.

"إبن عباس" پێیوتن: نزیکی بکەنەوە لە من، کاتێك گەنجەکە هاتە بەردەمی، "إبن عباس" دەستی لەسەر سەری دانا و سوڕەتی "یس" ی لەسەر خوێند، کاتێك "إبن عباس" لە خوێندەوەی سوڕەتی "یس" تەواو بوو، گەنجەکە هەڵسایەوە و چاکبووەوە و عەقڵی بۆ گەڕایەوە!!.

خەڵکەکە پرسیاریان لە "إبن عباس" کرد: چ سوڕەتێکت لەسەر گەنجەکە خوێندەوە..؟!، "إبن عباس" فەرمووی: سوڕەتێكم بەسەردا خوێندەوە کە پێغەمبەر "دخ" فەرموویەتی: دڵی قوڕئانە و حەزم دەکرد لەناو دڵی هەموو موسڵمانێك بوایە.

هەر لێرەدا ئاماژە بەوەش دەدەین، کە "إبن تیمیة" فەرموویەتی: ئەگەر لە لەبەرکردنی شتێکدا تووشی ئەستەمی ببم، قوڕئانی پیرۆز دەکەمەوە و سوڕەتی "یس" دەخوێنمەوە، هێشتا لە خوێندنەوەکەی تەواو نەبوومە کاتێك کە موڕاجەعەی ئەو شتە دەکەمەوە کە دەمەوێ لەبەری بکەم، یەكجار شتەکە دەخوێنمەوە و لەبەری دەکەم!.

"پەیوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکان بەو ڕاستییە"

لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەسەر مێشکی مرۆڤ، کە لە یەکێك لە دانیشتگاکانی جیهانی ئیسلامی ئامادەکراوە، بۆ لێکۆڵیارەکان دەرکەوتووە، کە ناوچەی تێگەیشتن و لەبەرکردن لە عەقڵی مرۆڤ 100 کون لەخۆدەگرێت، مرۆڤی سروشتیش 20 بۆ 25 کون لەو 100کونە بەکاردەهێنێت، هەر کاتێکیش مرۆڤ توانی زیاتر شت لەبەر بکات، لە داهاتوو مرۆڤەکە دەتوانێت تا 35 کون لەو 100 کونە بەکاربهێنێت، کەسێکیش ئەگەر توانای بەکارهێنانی بگاتە 15 کون، کەم عەقڵ دەردەچێت، هەر کەسێکیش لە 10 کون بەرەو خوار بەکاربهێنێت، شێت دەبێت و لە هیچ نازانێت، تەنانەت ئەگەر کەسێك 60 کون لەو 100کونە بەکاربهێنێت، بەهۆی زۆر زیرەکییەکەیەوە شێت دەبێت.

لێکۆڵینەوەکە ئەوەشی سەلماندووە، کە ڕیزبەندیی لەرینەوەی پیتەکانی سوڕەتی "یس" بە شێوەیەکە، کە ئەگەر لەسەر کەسێك خوێنرایەوە، ئەو لەرینەوانە دەبنە کلیلی کرانەوەی ئەو کونانە، ئەوجا کاتێك کەسێك سوڕەتی "یس" دەخوێنێتەوە، کونەکانی تێگەیشتن و لەبەرکردن لە عەقڵیدا دەگەنە نزیکەی 30 کون، ئەوەش موعجیزەیەکە لە موعجیزەکانی لەرینەوەی پیتەکانی قوڕئانی پیرۆز.

إرسال تعليق