Ads (728x90)

گەورەم، وامزانی شەونخوونی دەکەی بە دیارمانەوە..!
پیرەژنێك دەچێتە لای “سوڵتان سولێمان قانونی” دەیەم سوڵتانی عوسمانییەکان و شکایەت لە سەربازەکانی دەکات، کە لەو کاتەی لە ماوەی شەودا خەوتووە، مەڕوماڵاتەکەیان دزیووە..!، ئەویش پێی دەڵێ: پێویست بوو لەسەرت شەونخوونیت بکردبایە بە دیار مەڕوماڵاتەکەتەوە نەوەکو بخەوی!!.

پیرەژنەکە وەڵامێکی ئێکجار بەهێزی دەداتەوە و پێی دەڵێت: گەورەم، بە دڵنیاییەوە خەوتم، چونکە وامزانی شەونخوونی دەکەی بە دیارمانەوە..!.

بۆ زانین، “سوڵتان سولێمان قانونی” لە ماوەی حوکمڕانییەکەی کە لە ساڵی 1520 دەستیپێکرد و تا مردنی لە ساڵی 1566 بەردەوام بوو، سەرکردایەتی لەشکرەکانی عوسمانی کردووە لە ڕزگارکردنی پێگە و قەڵای مەسیحییەکان لە بەلگراد و ڕۆدۆس و زۆربەی خاکەکانی مەجەڕ، توانیبووشی کۆنتڕۆڵی تەواوی جومگەکانی دەوڵەتی عوسمانی بکات و دەستەڵاتی خۆی بەسەردا بچەسپێنێت، تەنانەت قەڵەمڕەوییەکەی گەیشتۆتە گرنگترین شارە ئیسلامییەکان “مەککە و مەدینە و قودس و شام و بەغدا”، ڕۆڵێکی گەورەشی گێڕاوە لە بنیاتنانی تەکیە و مزگەوت لە وڵاتانی ئیسلامییدا.

إرسال تعليق