Ads (728x90)

واتای WiFi چییە و چۆن کاردەکات؟
سیستەمی وای فای “WiFi” کە ئێستا بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ شەیرکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بەکاردێت، کورتکراوەی “Wireless Fidelity” یە، بە واتای بڵاوکردنەوەی ئینتەرنێتی وایەرلێس دێت بە کوالێتییەکی بەرز.

لە ئێستادا زۆربەی کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە جیهان، پشت بەو سیستەمە “WiFi” دەبەستن، کە پێشتر لەبری ئەوە پشتیان بە تێل و کێبڵ دەبەست بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکە بە بەکارهێنەران.

ئەوەی وایکردووە ئەو سیستەمە سەرکەوتووتر بێت لەوەی پێشبینی لێدەکرا، ئەو توانا بەهێزەیە کە دەتوانێت بەهۆیەوە بەربەست و دیوارەکان ببڕێت و خێراییەکی بەرزی هەبێت لە گواستنەوە و وەرگرتنی داتا و زانیارییەکان کە دەگاتە ئەندازەی “Mb ps 54”، چەند پێوەرێکی دیکەش هەن کە پەیمانگای ئەندازیارانی ئەلیکتڕۆنی و کارەبایی دیاریکردووە “IEEE” ە، بەناوبانگترینیان “802.11a”، لە پێش ئەوەشدا بڕیار لە “802.11b” درابوو، نوێترین پێوەرەکانیش لە سەردەمی ئێستادا “802.11n” یە، زۆربەی ئەو پێوەرانەش گونجاون لەگەڵ یەکتری، بەڵام ئاستی مەودا و خێراییەکەیان جیاوازە.

پێشبینیش دەکرێت تەکنەلۆژیای وای فای “WiFi” پێشکەوتنی گەورەتر بەخۆیەوە ببینێت، وەکو چۆن هەر تەکنەلۆژیایەکی دیکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

إرسال تعليق