Ads (728x90)

واتای وشە و دروشمی “BMW” چییە؟
خەڵکێکی زۆر حەز بە ئۆتۆمبێلی بی ئێم دەبلیۆ “BMW” دەکەن، تەنانەت بەلای هەندێکیانەوە ئۆتۆمبێلی خەونەکانە، بەڵام زۆربەشیان نازانن واتای چییە و ئەو سێ پیتە هێما بۆچی دەکەن.

پیتەکانی “BMW” کورتکراوەی ڕستەی “Bavarian Motor Works کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە باڤاریایە، هۆکارەکەش لەوەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، کە کۆمپانیای “BMW” دەکەوێتە شاری میونخ لە هەرێمی باڤاریا لە ئەڵمانیا.

سەبارەت بە دروشمی “BMW”، لە بەشە سپییەکەی ناو دروشمەکەدا پەروانەیەکی جوڵاوی فڕۆکە دەردەکەوێت، بەشە شینەکەشی ئاماژەیە بۆ ڕەنگی ئاسمان، هۆکاری هەڵبژاردنی شێوەی ئەو دروشمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا کۆمپانیای “BMW” بزوێنەری بۆ فڕۆکەکانی سوپای ئەڵمانیا دروست دەکرد.

إرسال تعليق