Ads (728x90)

هۆکاری قسەکردن چییە لە کاتی نووستندا..؟!
توێژینەوەیەکی زانستی کە ژمارەیەك توێژەر ئەنجامیان داوە، دەریخستووە کە هۆکاری قسەکردن لە کاتی نووستندا، لە ئەنجامی ماندووبوونی جەستەیی و زەینی و شڵەژانە گوێزراوەکانەوەیە.

بە زۆریش مرۆڤ لە قۆناغەکانی نووستنی سووکدا قسە دەکات کە دەتوانێت بە ڕوونی بدوێ، بە پێچەوانەی نووستنی قووڵ کە لەو حاڵەتەدا ژاوەژاو و دەستەواژەی نەزانراوی لێ دەردەچێت.

توێژەران هۆکاری قسەکردن لە کاتی نووستندا دەگەڕێننەوە بۆ چەندین فاکتەر، لەوانە:


  1. شڵەژانە دەروونییەکانی وەکو دڵەڕاوکێ.
  2. ماندووبوون لە کارکردن و کەم خەوی.
  3. گرژی و ترسی زۆر کەوا دەکات عەقڵی ناوەوە نەتوانێت بەرگەی فشارەکان بگرێت، بۆیەشە مرۆڤ لە کاتی نووستندا قسە دەکات بۆ ئەوەی ئەو گرژییە کەمبکاتەوە.
  4. ماندووبوونی زۆر لە ڕووی زەینییەوە تا ئەو ئاستەی کەوا دەکات مێشك نەتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێك لە ئەندامەکانی جەستە بکات کە دەبێ لە کاتی نووستندا لە پشوودا بن.

بۆ کەمکردنەوەی ئەو حاڵەتەش، توێژەران چەند ئامۆژگارییەکی گرنگیان پێشکەشکردووە، لەوانە:


  • دوورکەوتنەوە لە خواردنە قوڕسەکان و خواردنەوە گازاوییەکان لە پێش نووستن.
  • پشوودانێك لە ماوەی ڕۆژدا و وەرگرتنی کاتی پێویست بۆ نووستن.
  • زوو خەوتن لە شەودا کە یارمەتیدەرە بۆ زوو لە خەو هەستانەوە، ئەوەش زۆر سوودبەخشە بۆ لایەنی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ.
  • وەرزشکردن بە شێوەیەی بەردەوام، کە توێژەران پێداگیریان لەسەر کردووە بۆ دەرچوون لەو حاڵەتە.
  • خۆ دوورخستنەوە بە گوێرەی توانا لە فشارە دەروونییەکان لە پێش نووستن.

بە هیوای خەوێکی خۆش و پشوودانێکی چێژبەخش بۆ ئێوەی خۆشەویست.

إرسال تعليق