Ads (728x90)

ماڕاسۆن لەسەر دەریاچەی “بایکال” ی بەستوودا
ماڕاسۆنی “بایکال”، کە لە “سیبیریا” ئەنجامدەدرێت، بە سەختترین پێشبڕکێکانی بەرگەگرتن دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، پێشبڕكێکاران لە نزیکەی 50 دەوڵەت بەشداری ماڕاسۆنەکەیان کردووە و لەسەر دەریاچەی “بایکال” ی بەستوودا ڕایان کردووە، ئەوەش بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی خەڵك لە گرنگی پاراستنی ئاوی پاك.

ماڕاسۆن لەسەر دەریاچەی “بایکال” ی بەستوودا
ئەمساڵیش لە 10 / 3 ماڕاسۆنەکە بەڕێوەچوو، کە بە یەکێك لە سەختترین 10 پاڵەوانێتی جیهانی دادەنرێت، چونکە لە کەشوهەوایەكدا ئەنجامدەدرێت کە پلەی گەرمی تێیدا زۆر نزمە، هاوکات کەشوهەواکەی لە گۆڕانی بەردەوامدایە کە پێشبینی کردنی زۆر زەحمەتە.

ئەوەشی سەرنجڕاکێشە لەو ماڕاسۆنەدا، هەندێك کات سەر دەریاچەکە زۆر لاواز دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پێشبڕكێکارەکان بکەونە ناو ئاوەکەیەوە، کە زۆر ساردە.

ماڕاسۆن لەسەر دەریاچەی “بایکال” ی بەستوودا
سەرەتا بەشداربووان لە ماڕاسۆنی “بایکال” بەشداری خولێکی دڵنیایی دەکەن، لە میانی بەڕێوەچوونی ماڕاسۆنەکەشدا تیمێکی دڵنیایی بەدواداچوونیان بۆ دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی بۆیان و ڕزگارکردنیان لە کاتی کەوتنە خوارەوەیان بۆ ناو دەریاچەکە.

خاڵێکی دیکەی گرنگ لە ماڕاسۆنی “بایکال”، لێکۆڵینەوەکردنە لە ڕێڕەوی پێشبڕکێکە بە ڕێگەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، هاوکات پێش دەستپێکردنی ماڕاسۆنەکە ڕێڕەوی کۆتایی دادەنرێت، ئەوەش بە گوێرەی باری چینە بەستووەکانی دەریاچەکە.

ماڕاسۆن لەسەر دەریاچەی “بایکال” ی بەستوودا
بە درێژایی مەسافەی ماڕاسۆنەکەش کە 42 کیلۆمەترە، چەندین وێستگە هەن بۆ خواردن و خواردنەوە، ئەوەش بۆ دابینکردنی وزەی جەستەیی پێویست بۆ پێشبڕكێکارەکان تاوەکو بتوانن پێشبڕکێکە تەواو بکەن.

شایەنی باسە، دەریاچەی “بایکال ئایس” لەو شوێنە پارێزراوانە دادەنرێت کە “یۆنسکۆ” دانی پێدا ناوە، چونکە نزیکەی 25 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دروستبووە، هەروەکو بە قووڵترین دەریاچە دەژمێردرێت لەسەر ئاستی جیهان و نزیکەی 90% ی ئاوی خواردنەوەش بۆ ڕوسیا دابین دەکات.




بۆ بینینی وێنەکان بە قەبارەی گەورەتر، کلیك لەسەر وێنەکان بکەن.

إرسال تعليق