Ads (728x90)

بەهێزترین 10 زانکۆ لە جیهاندا / 8
لەو زنجیرە بابەتەماندا، لیستی باشترین 10 زانکۆ لە جیهان بڵاو دەکەینەوە، لیستەکەش بە گوێرەی سیستەمی "کیو ئێس" بۆ پۆڵێنبەندی زانکۆکان ئامادەکراوە، کە بە پێی هەمان ئەو سیستەمە، هەڵسەنگاندن بۆ زیاتر لە (700) خوێندنگا و زانکۆی جیهانی دەکرێت.

زانکۆی یێل لە ئەمریکا (8)..

زانکۆی یێل دەکەوێتە ویلایەتی "کۆنیتیکت" بە دیاریکراویش لە "نیوهێڤن"، زانکۆکە لەساڵی (1701) دامەزراوە و بە سێیەم کۆنترین پەیمانگای فێرکردنی باڵا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژمێردرێ.

لەو زانکۆیەدا (9) زانا کار دەکەن کە خەڵاتی "نۆبڵ" یان بەدەستهێناوە و ژمارەیەکی گەورەش لە خوێندکار لەخۆدەگرێت.

یەکێك لە تایبەتمەندییەکانی ئەو زانکۆیە ئەوەیە، کە هەر خوێندکارێك خوێندن لەو زانکۆیە تەواو بکات، دەرفەتی زۆرتری هەیە و ئەولەوییەتی پێدەدرێت لە کارکردن لە زۆر بواردا بە تایبەت لە پۆستە هەستیار و گرنگەکاندا.

إرسال تعليق