Ads (728x90)

جوانترین و بوێرانەترین وێنەی کەسێك لە جیهان
گۆڤاری "میترۆ" ی بەڕیتانی ڕاپۆرتێکی وێنەیی لەسەر "جوانترین و بوێرانەترین وێنەی کەسێك لە جیهان" بڵاوکردۆتەوە.

لە دیمەنەکانی ناو وێنەکاندا، کەشتیوانی گەورەترین کەشتی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان "کوین ماری دووەم" دەردەکەوێت، کە بەبۆنەی تێپەڕبوونی (10) ساڵ بەسەر دروستکردن و کارکردنی لە دەریادا، وێنەکان گیراون.

کەشتیوانەکە "کیفین کۆبرای" وێنەی خۆی بە وەستاوی لەسەر کەوانەیەکی تایبەت بە کەشتییەکە گرتووە "کە دەکەوێتە ڕووی پێشەوەی کەشتییەکە". کاتێكیش کەسێك دیمەنەکانی ناو وێنەکان دەبینێ، وا دەزانێ کەسەکە لە ناوەڕاستی دەریایە..!، وێنەکانیش لەلایەن فۆتۆگرافەری پیشەگەر "جیمس مۆرجان" لە کەنارەکانی دوورگەی "بالی" لە ئیندەنوسیا گیراون.

جوانترین و بوێرانەترین وێنەی کەسێك لە جیهان
بە وتەی "جیمس مۆرجان"، بۆ زامنکردنی سەلامەتی و دڵنیایی لەسەر ژیانی کەشتیوانەکە، چەندین مانگی تەواو سەرقاڵی پلاندانان بووە بۆ وێنەگرتن لەو شوێنە ترسناکە، بە تایبەت کە کەشتیوانەکە تەمەنی (61) ساڵە!. ئەو ئاماژەی بە متمانەی کەشتیوانەکە کردووە بە سەرکەوتن لەو کارەدا و پێیەکانی لەسەر کەوانە تایبەتەکەی کەشتییەکە داناوە کە کێشەکەی لە نێوان (150-200) هەزار تەن دەبێت!.

شایەنی باسە کەشتی "کوین ماری دووەم" لە (12) نهۆم پێکدێت و جێگەی (2,620) سەرنشینی تێدا دەبێتەوە، بێجگە لە تیمی کەشتییەکە کە ژمارەیان دەگاتە (1,253) کەس، تا ئێستاش زیاتر لە (420) گەشتی گەشتیاری لە جیهاندا ئەنجامداوە و (200) جاریش ئۆقیانووسی ئەتڵەسی بڕیووە.

إرسال تعليق