Ads (728x90)

تیروپشکی قۆناغی 8 ی چامپیۆنسلیگ
کەمێك پێش ئێستا، تیروپشکی قۆناغی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەکان “چامپیۆنسلیگ” لە شاری “نیۆن” ی سویسری ئەنجامدرا، کە قۆناغی سەرکەوتنی براوە و چوونە دەرەوەی دۆڕاو بۆ دەرەوەی ململانێکان و، تێیدا ڕەچاوی بەریەککەوتنی دوو یانەی وڵاتێك ناکرێت، ڕووبەڕووبوونەوەکانیش بەمشێوەیە دەبن:

بەرشەلۆنەی ئیسپانی & ئەتلەتیکۆ مەدرید ئیسپانی

ڕیال مەدریدی ئیسپانی & برۆسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی

پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی & چێلسی ئینگلیزی

مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی & بایرن میونخی ئەڵمانی

یارییەکانی چوونی ئەو قۆناغەش لە ڕۆژانی (1-2 / 4 / 2014 ) بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش لە ڕۆژانی (8-9 / 4 / 2014 ) بەڕێوەدەچن.

بۆ زانین، تیروپشکی قۆناغی نیوەی کۆتایی لە ڕۆژی (11/4/2014) ئەنجام دەدرێت، یاری کۆتایی ئەو وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانیش “چامپیۆنسلیگ” لە ڕۆژی (24/5/2014) لە شاری لشبۆنەی پورتوگالی بەڕێوەدەچێت.

إرسال تعليق