ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵ و كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌تی، ئافره‌ت كارگه‌ی كه‌ڵه‌مێرد و په‌یمانگای پێگه‌یاندنی پاڵه‌وانانه، له سه‌ر ده‌ستی ئافره‌ت سه‌ركرده و كاریزماكان په‌روه‌رده ده‌بن، له دێرزه‌مانیشه‌وه وتوویانه: له پشت هه‌ر پیاوێكی مه‌زن، ئافره‌تێكی مه‌زنتر هه‌یه، به ته‌ئكید وایه، چونکە ئافره‌ت پاڵپشتی پیاوه له هه‌موو ده‌ستكه‌وت و داهێنانەكانییدا، كه‌واته ئافره‌ت له سه‌رووی وه‌سفكردنه‌وه‌یه و ناچێته ژێرباری ئه‌وه‌ی، کە به ده‌ربڕین وێنای كه‌سایه‌تی و كه‌ڕامه‌ته‌كه‌ی بكرێت.
بۆیه هه‌ر ناهاوسه‌نگی و ناڕێكییه‌ك له پایه و كاره‌كه‌یدا، به واتای ناهاوسه‌نگی و ناڕێكی بونیاد و دامه‌زراوه و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا دەگەیەنێت، گرنگترین دامه‌زراوه و پێكهاته‌ش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا خێزانه، خێزانیش ئه‌و بونیادەیە، كه لەوێوە مرۆڤ یه‌كه‌م زانیاری له سه‌ر ئاین و سروشت و ژیان و مرۆڤبوون فێرده‌بێت، كه ئه‌و زانیارییه‌ش بناغه‌ی كه‌سایه‌تی و دیاریكردنی تایبه‌تمه‌ندیی و سیفاته‌كانی هه‌ر تاكێك ده‌گه‌یه‌نێت كه له سه‌ره‌تاوه له ناخییدا ده‌ڕوێن، هه‌ر شتێكیش مرۆڤ له گچكه‌ییدا له سه‌ری ڕاهات و له سایه‌یدا په‌روه‌رده بوو، ئه‌سته‌مه له گه‌وره‌ییدا بیگۆڕێت.
ئافره‌ت بناغه‌ی دامه‌زراوه‌ی خێزان و هه‌ڵسوڕێنه‌ر و به‌ڕێوبه‌ری كاروباره‌كانییه‌تی، چونكه ڕاسپێردراوه به هه‌ڵسان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئیداره‌دانی كاروباره ناوخۆییه‌كانی خێزان، به پێچه‌وانه‌ی پیاو، كه ڕاسپێردراوه به ئه‌ركه ده‌ره‌كییه‌كانی خێزان، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو ئافره‌ت ڕۆڵی له هه‌موو لایه‌نێكی ژیاندا هه‌یه (ڕۆشنبیری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئیڕشاد، ته‌بلیغ، هتد ..).
سروشتی ئافره‌تیش وایكردووه پایه‌كه‌ی هه‌ستیارتر بێت به به‌راورد له گه‌ڵ پیاودا، بۆیه هه‌ر په‌ككه‌وتنێك له ڕۆڵ و كاره‌كانییدا دروست ببێت، به خراپ به سه‌ر خێزان و له‌وێشه‌وه به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌شكێته‌وه، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك لە پیاودا سەرهەڵبدات، ده‌توانرێت چاك بكرێته‌وه به‌ڵام چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ژن ئاسان نییه.
له ساته‌وه‌ختێكدا ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسم، كه یادی ڕۆژی جیهانی ئافره‌ته، ئه‌مه‌ش حه‌یفێكی گه‌وره‌یه بۆ مەزنی و مافه‌كانی، كه له ساڵێكدا یه‌ك ڕۆژی پێببه‌خشن، به‌ڵام ئه‌و داهێنانه له شارستانییه‌تی خۆرئاواوەیه..!، كه بۆ هه‌ر شتێكی گرنگ، ڕۆژێك یان جه‌ژنێك له ته‌واوی ساڵێكدا داده‌نێت..!، سەیرەکەش ئەوەیە، کە مه‌به‌ستیشی بایه‌خپێدان و ڕێزلێنانه..!، له كاتێكدا به‌م كاره‌یان ئه‌وه‌نده‌ی سووكایه‌تی پێده‌كەن، ڕازاوه‌ی ناكەن!.
له‌م ڕۆژه‌دا "كه ڕۆژی جیهانی ژنانە" خۆرئاوا ئاهه‌نگ به هۆی ئافره‌ت ده‌گێڕێت و له ئاست ده‌ستكه‌وته‌كانی له "ئازادی و یه‌كسانی" ده‌وه‌ستێت، مه‌به‌ستیشی له‌مه ڕزگاربوونی ئافره‌ته له چنگی پیاو و نه‌ریته‌كان..!، كه له چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاست و پێش شۆڕشی پیشه‌سازیدا حوكمی له سه‌ر ئافره‌ت ده‌كرد، كه له‌و ده‌ماندا، تیۆری ناشیرینكردنی ئافره‌ت له بره‌و دابوو له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی كه ئافره‌ت له ڕووی لێهاتووییه‌وه ناته‌واوه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش پیس و كه‌مە..!، كه شایه‌نی ئه‌وه نییه بگاته پایه‌ی پیاو..!، نه له به‌ها و پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه له پاداشت و ده‌ستخۆشی لێ‌كردن له كارگه‌كاندا..!، تەنانەت نه لە ڕووی لێهاتوویی یاساییه‌وه..!، لێ مخابن ئه‌و ناشیرینییه‌یان به جیهانی ئیسلامییه‌وه لكاندووه و بێشه‌رمانه ده‌یكه‌نه موڵكی موسڵمانان و خۆیانی لێ بێبه‌ری ده‌كه‌ن..!، به ڕاستی هه‌ڵوێستێکە لەوپەڕی پێكه‌نیناویدا..!.
ئه‌وه‌ی ئێستاش ده‌یبینین ده‌رباره‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان، درێژكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی هه‌مان سیناریۆ و گاڵته‌جاڕی خۆرئاوایه بۆ شكاندنی شكۆی ژنان، به‌ڵام به شێوه و نمایشی جیاواز و سه‌رنجڕاكێش و فریوده‌رانه..!، بۆیه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی كه ئافره‌ت قوربانی یه‌كه‌می بێڕێزییه‌كانی خۆرئاوا بوو و تا به ئێستاشی ده‌گات، داخوازی بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بووه و له بره‌و دابووه، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌و ڕیسواییه ئابڕووبه‌ره..!، بۆیه ئاساییه ببینین، کە ئه‌و داخوازییه له هه‌موو كۆنگره و سیمیناره‌كانی تایبه‌ت به ئافره‌ت بوونی هه‌بێت و داوای گێڕانه‌وه‌ی تێكۆشان و ململانێكردنی پیاو له سه‌ر ده‌ستخستنه‌وه‌ی مافه‌كانی بۆ بكرێت، له‌م ڕووه‌وه‌ش چه‌ندان ڕێكخراو و یه‌كێتی ئافره‌تان درووستبوون به مه‌به‌ستی وێناكردنێكی شایسته بۆ پایه‌ی ژن..!، ئا ئه‌وه‌یه دۆزی ئافره‌ت له خۆرئاوای ڕابردوو و ئێستا..!.
وا ئه‌مڕۆش به ڕوونی و به چاوی خۆمان ده‌بینین، كه ئافره‌ت كه‌ره‌سته‌یه‌كی چه‌نده سوودبه‌خشه بۆ مه‌رامه گڵاوه‌كانییان، چه‌ندیش زیانبه‌خش و ئابڕووبه‌ره بۆ خودی ئافره‌ته‌كه خۆی..!، کەوابێ سته‌مێكی بێ پاساوه كه ئۆباڵی چه‌وساندنه‌وه و چه‌ماندنه‌وه‌ی قامه‌ت و كه‌ڕامه‌تی ئافره‌ت بخرێته ئه‌ستۆی ئیسلام..!، غه‌درێكی گەورەیە چاوپۆشی له گرنگیدان و ڕێزلێنانی ئیسلام له ژن به سووكایه‌تی حیساب بكرێت و، سووكایه‌تی و ناشیرینكردنی خۆرئاوا بۆ ژن به ڕێزلێنان و بایه‌خدان به پایه و كه‌سایه‌تی و كه‌ڕامه‌تەکە دابندرێت..!.
به ڕاستی هاوكێشه‌یه‌كی زاڵمانه‌یه و بێویژدانییه‌كی فیرعه‌ونییانه‌یه، كه كه‌سانێك هه‌میشه گره‌و له سه‌ر ئه‌و مه‌ته‌ڵه ئاشكرابووه ده‌كه‌ن و، دۆڕانی خۆیان به‌و قسه و بانگه‌شه شكستخواردووه بڕازێننه‌وه..!، جێی شكۆداریشه كه له سایه‌ی قورئان و فه‌رمووده‌وه، ژنان هه‌موو ڕۆژێك به ڕۆژی خۆیان ده‌زانن، جێی شه‌رمه‌زاریشه لە سایەی خۆرئاوادا ڕۆژێك له ته‌واوی ساڵدا بۆ ئافره‌ت ته‌رخان بكرێت!.
جێی خۆیه‌تی ئه‌مڕۆ به ژنان بڵێین: خوشكان، دایكان، ئه‌وه ئیسلام نه‌بوو له ڕابردوو وایلێكردن ئه‌مڕۆشتان به كاریگه‌ری موماره‌سه و مه‌رامه بۆگه‌نه‌كانی ئه‌وساكه، تاریك و پڕ كاره‌ساتباری بێت..!، به‌ڵكو ئه‌وه خۆرئاوا بوو، کە شیرازه‌ی ئێوه‌ی به به‌رزێتی و مه‌زنێتی ترازاند..!، ئیسلام ئێوه‌ی له باوه‌شگرتووه تا بتانپارێزێت له ترازان له به‌های مرۆڤبوونتان، ئا ئه‌وه‌شه خۆرئاوا كه ده‌تنكاته بوونه‌وه‌رێكی بێبه‌هاتر و ناسنامه‌ی مرۆڤبوونتان ده‌دڕێنێت..!، بۆیه مه‌ردی خودا بن له ئامێزه سروشتییه‌كه‌ی ئیسلامه‌كه‌تان بحه‌سێنه‌وه، چونكه دڵنیابن له وێڵبوونتان بۆ باق و بریقی خۆرئاوا، ڕۆژانه سه‌دان جار و هه‌زاران جار ده‌ڕه‌نجێنرێنه‌وه!.

ئەو بابەتە لە (8 / 3 / 2012) لەلایەن بەڕێوبەری سایتی قەڵەم پرێس نووسراوە، بەڵام دوای پێداچوونەوە و دەسکاریکردن، جارێکی تر بڵاوکرایەوە.
إرسال تعليق