Ads (728x90)

بە نووسین بە بەکارهێنانی لووت، ناوی چووە کتێبی "گینيس"
پیاوێکی هیندی خەڵکی شاری "حەیدەر ئاباد" بەناوی "خوڕشید حوسێن" تەمەن (23) ساڵ، توانی جارێکی دیکە ناوی خۆی لە کتێبی جیهانی "گینيس" بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار بکات، پاش ئەوەی توانی ڕستەیەك بە بەکارهێنانی لووت بنووسێت لە کەمترین ماوەدا.

پێشتر "خوڕشید حوسێن" ناوی چوو بووە کتێبی جیهانی "گینس" و هەڵگری نازناوی خێراترین کەسە لە نووسین بە پێی ڕێنووسی ئەبجەدی ئینگلیزی، کاتێك توانیبووی خێراترین ڕستە بە پەنجەکانی لەسەر کیبۆردی کۆمپیۆتەر لە ماوەی (3.34) چرکە تۆمار بکات، ئەوەش بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی "odditycentral".

ئەوجارەشیان ناوبراو سەرکەوتوو بوو لە نووسینی ڕستەی "Guinness World Records have challenged me to type this sentence using my nose in the fastest time" لە ڕێگەی بەکارهێنانی لووتیەوە لە ماوەی (53.44) چرکە.


إرسال تعليق