Ads (728x90)

لووتی مرۆڤ توانای بۆنکردنی ترلیۆن بۆنی جیاوازی هەیە
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە، لووتی مرۆڤ توانای بۆنکردنی زیاتر لە ترلیۆن بۆنی جیاوازی هەیە..!، ئەوەش پێچەوانەی بۆچوونی پێشووی پسپۆڕانە لەو ڕووەوە.

پێگەی “هێلس دای نیوز”ـی ئەمریکی باسی ئەوەیکردووە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە توێژەران لە زانکۆی “ڕۆکفێلەر” لە نیویۆرك ئامادەیان کردووە، ئەوەی دەرخستووە، لووتی مرۆڤ توانای زۆر زیاتری هەیە بۆ جیاکردنەوەی بۆنەکان لەوەی کە پێشتر پسپۆڕان وێنایان کردبوو، چونکە لووتی مرۆڤ توانای بۆنکردنی زیاتر لە ترلیۆن بۆنی جیاوازی هەیە.

یەکێك لە ئامادەکارانی لێکۆڵینەوەکە بەناوی “ئەندریاس کێلر” دەڵێت: هەمیشە دەوترا، “لووتی مرۆڤ تەنها توانای جیاکردنەوەی 10 هەزار بۆنی هەیە”، بەڵام ئەو لێکۆڵینەوەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە لووتی مرۆڤ توانای جیاکردنەوەی زیاتر لە ترلیۆن بۆنی جیاوازی هەیە، بە واتای زۆر زیاتر لەو ڕەنگ و دەنگانەی چاو و گوێی مرۆڤ کە دەتوانن لە یەکتری جیایان بکەنەوە.

“ئەندریاس کێلر” ڕوونیدەکاتەوە، بۆ نموونە بۆنی گوڵ 275 پێکهاتەی جیاوازی بۆن لەخۆدەگرێت و مرۆڤ دەتوانێت هەر هەموویان بۆن بکات.

بەڵام “ئەندریاس کێلر” باسی ئەوەشی کردووە، وێڕای بەهێزیی هەستەوەری بۆنکردن، بەڵام ئەگەر مرۆڤ ناچارکرا دەستبەرداری هەستەوەری بینین یان بیستن یان بۆنکردن ببێت، ئەو دەستبەرداری ئەوەی دوایی دەبێت.

إرسال تعليق