Ads (728x90)

سەختترین مانگی ڕەمەزان لەوەتەی 33 ساڵ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ترس و نیگەرانییەکان لە بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز زیاتر دەبن، ئەوەش لە سایەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون.

چونکە پێشبینی دەکرێت ڕەمەزانی ئەمساڵ سەختترین بێت لەوەتەی 33 ساڵی ڕابردوو!، بەو پێیەی پلەکانی گەرما زۆر بەرز دەبن، ئەوەش مانای ئەوەیە کە بەڕۆژووبوونەکە تا ڕادەیەك تاقەتپروکێن بێت.

زانایان پێشبینی دەکەن ئەو هاوینە گەرمترین بێت، بەوەی پێشبینییەکان پشت بە دیاردەی “نینۆ” دەبەستن، ئەو دیاردەیەش دیاردەیەکی کەشوهەواییە، کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی ناسروشتی پلەکانی گەرمای ئاوەکانی ئۆقیانووسی هێمن دەکات، کە ئەوەیان گۆڕانکاری کەشوهەوایی بە شێوەیەکی ناڕێكوپێك دروستدەکات و کاریگەری لەسەر ناوچەی ئۆقیانووسی هێمن و ناوچەکانی دیکەی جیهان دەبێت، بە گوێرەی ئەوەشی زانایان دەیڵێن، ئەو پێشبینییە نیمچە دڵنیاییە و ڕێژەی سەرکەوتنەکەی دەگاتە 75%.

مەترسی و نیگەرانییەکانیش لەو وڵاتانەدا زیاتر دەبن کە پلەکانی گەرما تێیاندا بە شێوەیەکی گەورە بەرز دەبنەوە، لە نموونەی وڵاتانی کەنداو و کوردستان و ناوچە هەرێمایەتییەکان، لەو ڕووە پسپۆڕانی بواری فەلەکناسی پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما لە ماوەی ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بگاتە 54 پلەی سەدی، کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوونیش لە 13 کاتژمێر تێپەڕ دەبن، لە هەندێك ناوچەی دیکەی جیهانیش دەگاتە 16 کاتژمێر، کورتترین ماوەی بەڕۆژووبوونیش لە وڵاتی ئەرجەنتین دەبێت کە 10 کاتژمێرە، لە کوردستان و عێڕاق و وڵاتانی شامیش ماوەی بەڕۆژووبوونەکە دەگاتە 16 کاتژمێر.

إرسال تعليق