Ads (728x90)

پیرۆزبایی قەڵەم پرێس بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، ماڵپەڕی قەڵەم پرێس پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە هەموو موسڵمانان دەکات لە سەرتاسەری جیهان بە گشتی و موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی، هیواداریشین ئەو وەرزە ئایینە گرنگە ببێتە دەستپێکی تەمەنێکی نوێی درەوشاوە لە ژیانی هەر ڕۆژووەوانێك، کە ئاسوودەیی دین و دونیای بۆ بەدەستبێنێت.

جیهانی ئیسلامی لە ساتەوەختێکی زۆر ناسك و هەستیاردا پێشوازی لەو مانگە پیرۆزە دەکات، کە خوێنڕشتن و ستەمکاری و نادادگەری باڵیکێشاوە بەسەر زۆربەی وڵاتان، بەهۆیەوە موسڵمانان جۆرەها ئازار و ناڕەحەتی دەبینن، بۆیە وەکو ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی پێویستە لەسەرمان، بەوپەڕی دڵگەرمییەوە لە خوای گەورە بپاڕێینەوە ئەو هەلومەرجە سەختانەمان بۆ تێبپەڕێنێت و خێر و خۆشی ببێتەوە چەتری ئاسوودەیی بەسەر هەموو گەلانی ناوچەکە.

موسڵمانانی خۆشەویست، مایەی هەستکردن بەوپەڕی خۆشییە، کە خۆمان لە بەردەم دەرفەتێکی ڕاستەقینەدا ببینینەوە بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆپاککردنەوە و نووسینەوەی تۆمارێکی جوانتر لە کار و کردەوەی باش، بۆیە ئەو کاتە خۆشییەکەمان گەورەتر دەبێت، کە بە کردار پەرۆشی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لەو مێوانە خواییە پیشان بدەین، بێگومانیش بە پەرستشەکان دەتوانین جوانترین وێنەی ڕێزگرتن لەو مانگە پیرۆزە پێشکەش بکەین.

وێڕای دووپاتکردنەوەمان لەسەر هەستی هاوسۆزانەمان لەگەڵ لێقەوماوان و بێدەرەتانان و خەفەتباران، لە خوای کردگار نزا دەکەین ڕۆژووەکان و تاعەت و عیبادەتەکانتان قەبول بکات، ڕەمەزانتان پیرۆز و هەموو کاتێکتان خێر و خۆشی و شادومانی بێت.

ماڵپەڕی قەڵەم پرێس/ 28/6/2014

إرسال تعليق