یاریزانی ئاستبەرزی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا “مەسعود ئۆزێل” لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان تیشکی خستە سەر چەند تەوەرەیەكی تایبەت بە مۆندیال و پابەندبوونی خۆی بە ئیسلام لەو بۆنە جیهانییە گرنگەدا.
ئەو کە لە چەندین بۆنەدا دووپاتی لە پابەندبوونی خۆی بە بەجێهێنانی ئەرکە ئایینیەکانی کردۆتەوە، لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت؟، “مەسعود ئۆزێل” وتی: بەهۆی پابەندبوونم بە یارییەکانی هەڵبژاردەکەم لە جامی جیهانی، ناتوانم ئەمساڵ بەڕۆژووبم، ناشتوانم ئەو ئەرکە لەو کاتەدا بەجێبهێنم، چونکە من کار دەکەم بۆ یارمەتیدانی هاوڕێکانم لە پێناو دەستەبەرکردنی جامە گرانبەهاکەی مۆندیال.
“مەسعود ئۆزێل” ئاماژەی بەوەشکردووە، کە خۆی و هاوڕێکانی زۆر باش ئەوەیان زانیووە، کە کەشوهەوای کیشوەری لاتینی زۆر سەختە بۆ هەڵبژاردە ئەوروپییەکان، کە لە یاریکردن لە کەشوهەوای سارد ڕاهاتوون، دەشڵێت کەشوهەوای بەڕازیل زۆر گەرمە، ئەوەش کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ئاستی ماکینەکانی ماشافت لە هەردوو یارییەکەیان لە بەرامبەر پورتوگال و گانا، لە کاتێکدا ئەو کەشوهەوایە تەواو پێچەوانەیە بۆ هەڵبژاردەکانی کیشوەری لاتین، کە ڕاهاتوون لەو کەشوهەوایەدا یاری بکەن.

إرسال تعليق