Ads (728x90)

نیشانەیەکی نوێی ڕۆژی دوایی لە سعودیە دەرکەوت
پێشنوێژکاری حەڕەمی مەککەی پیرۆز “شیخ سعود الشریم”، دەرکەوتنی نیشانەیەکی نوێی لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی ڕاگەیاند، کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لە شانشینی عەڕەبی سعودیە بینراوە.

ناوبراو لە تویتێکدا لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: “بەفر بە گرنگترین سەرچاوەکانی دروستبوونی ڕووبار و ڕووەکەکان دادەنرێت، بەفربارینیش لە دوورگەی عەڕەبی لە بەڵگەکانی پێغەمبەر (دخ) دەژمێردرێت، چونکە پێغەمبەرمان (دخ) باسی ئەوەیکردووە، کە قیامەت لەو کاتەدا دێت، کە خاکی عەڕەب ببێتەوە بە مێرگ و ڕووبار.

“شیخ سعود الشریم” ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر کەسێك  بەفربارینی لەسەر شاری “تەببوك” لە سعودیە بینیبێت، ئەو وتەیەی پێغەمبەری (دخ) بە بیر دێتەوە، کە لە غەزوەی “تەببوك” بە هاوڕێی خۆی “معاذ” ی فەرمووە: “ئەی معاذ، ئەگەر ژیان دەرفەتت بدا و تەمەنت درێژ بێت، نزیکە بە چاوی خۆت ئێرە ببینی، کە بۆتە باخ و بەهەشت”.

شایەنی باسە لە ماوەکانی ڕابردوودا، شەپۆڵێکی سەرما و بەفربارین و بارانبارین شانشینی عەڕەبی سعودیەی گرتەوە، وەکو “شیخ سعود الشریم”ـیش ئاماژەی بۆ کردووە، ئەوەیان دەرکەوتنی ڕاستی وتەکانی پێغەمبەری ئازیزمانە (دخ).

إرسال تعليق