پیرە پیاوێکی دانا لەسەر کەناری ڕووبارێك دانیشتبوو، بیری لەو جوانییە دەکردەوە کە دەوری ڕووبارەکەی دابوو و قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد، لەو دەمەدا بینی دووپشکێك کەوتۆتە ناو ئاوەوە و دەیەوێت خۆی لە خنکان ڕزگار بکات بەڵام لە هەوڵەکانی شکستدەهێنێت.
بۆیە پیاوەکە بڕیاریدا ڕزگاری بکات، دەستی خۆی بۆ درێژ کرد، بەڵام دووپشکەکە پەلاماریدا و دەستی بریندار کرد!، پیاوەکە دەستی خۆی کێشایەوە و لەبەر ئازارەکە هاواری دەکرد، بەڵام خولەکێکی نەبرد جارێکی دەستی خۆی درێژ کردەوە تا ڕزگاری بکات، بەڵام ئەوجارەشیان دووپشکەکە پەلاماری دایەوە!، پیاوەکە دیسان دەستی خۆی کێشایەوە و لەبەر ئازارەکە هاواری دەکرد، بەڵام خولەکێکی نەبرد بۆ جاری سێیەم دەستی خۆی درێژ کردەوە تا ڕزگاری بکات.
لە نزیکی پیاوەکە، پیاوێکی دیکە دانیشتبوو و تەماشای ڕووداوەکەی دەکرد، بۆیە هاواری کرد: پیاوی دانا، ئایا لە جاری یەکەم و دووەم پەندت وەرنەگرت..؟!، کە چی ئەوە بۆ جاری سێیەم دەتەوێ ڕزگاری بکەیت؟!.
پیاوە داناکە گوێی بە قسەکانی ئەو پیاوە نەدا، بەردەوامیش بوو تا لە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی دووپشکەکە سەرکەوتوو بوو، ئینجا بە ئاراستەی پیاوەکە ڕۆیشت و دەستی لەسەر شانی دانا و پێیوت: ڕۆڵە گیان، سروشتی دووپشك وایە پەلاماردەر و بریندارکەرە، سروشتی منیش ئەوەیە خۆشەویستی و سۆز و میهرەبانیم هەیە، کە وابێ بۆچی دەتەوێ ڕێگە بدەم سروشتی دووپشك زاڵ بێت بەسەر سروشتی من!.

إرسال تعليق