پیاوێك چووە چێشتخانە و داوای خواردنی کرد، پاش تەواوکردنی خواردنەکەی داوای حیسابی خواردنەکەی کرد، دەستی بردە باخەڵی پارە دەربێنێ، بینی جزدانەکەی پێ نییە..!، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا و بیری کەوتەوە کە لە نووسینگە لە بیری کردووە.
سەری سوڕما چۆن لەو هەڵوێستەدا دەربچێت، بۆیە بە هیستریاوە باخەڵی خۆی دەنۆڕی بەو هیوایەی پارەکە بدۆزێتەوە، تا بێئومێد بوو و دواجار بڕیاریدا بچێتە لای خاوەن چێشتخانەکە و کاتژمێرە بەنرخەکەی لەلادا دابنێت تا دەچێت پارەکە دێنێت و دەگەڕێتەوە.
هێشتا دەستی بە قسەکردن نەکرد بوو تا خاوەن چێشتخانە دەستپێشخەریکرد و پێیوت: برام حیسابەکەت دراوە..!، پیاوەکە سەری سوڕما و وتی: کێ پارەی حیسابی منی داوە..؟!، خاوەن چێشتخانەکە پێیوت: ئەو پیاوەی پێش تۆ هاتە دەرەوە، ئەو سەرنجی لە شڵەژانی تۆ دابوو، بۆیە پارەی حیسابەکەتی دا و ڕۆیشت.
پیاوەکە سەری سوڕما و پرسیاری کرد: من ئەو پیاوە ناناسم، باشە چۆن پارەکەی بۆ بگەڕێنمەوە..؟!، خاوەن چێشتخانە پێکەنی و وتی: کێشە نییە، چونکە دەتوانی لە شوێنێکی دیکە پارەی حیسابی کەسێکی دیکە بدەیت.

إرسال تعليق