کۆمەڵێك لە گەنجە موسڵمانەکان، لە ڕۆژانی 31/5 تا 1/6/2014، پیشانگایەکیان لە ژێر ناونیشانی “Muslim Flandrn” لە بەلجیکا ڕێکخست.
سەرچاوەکان لە پیشانگاکە دووپات لەوە دەکەنەوە، کە ئەنجامدانی ئەو چالاکییە، مەبەست لێی دەرخستنی ڕێنوماییەکانی ئایینی ئیسلام و ڕوونکردنەوەی ڕۆڵی ژن لە ئیسلام و ئابووریدا بوو، هەروەکو لە پێشانگاکەدا ئەو هەمەچەشنییە ڕوونکرایەوە کە لەناو کۆمەڵگای موسڵمانان و ناموسڵماناندا هەیە بە ئامانجی درێژەدان بە پەیوەندییەی لە نێوانیاندا هەیە، چونکە ئەوە پێویستییەکی هەنووکەیی گرنگە لە واقیعدا.
هەروەکو ئامانجێکی دیکە لەو چالاکییە، ئاشناکردنی ناموسڵمانان بوو بە ڕۆشنبیری موسڵمانان بە شێوەیەکی واقیعبینیانەتر.
سەرچاوەکانی ڕاگەیاندن وتەی یەکێك لە بەشداربووانی پێشانگاکەیان بەناوی “ئاسیا میساوی” گواستۆتەوە، کە دەڵێت: ئیسلام گەورەترە لە باڵاپۆشی و سەربڕینی مەروماڵات بۆ قوربانی، کۆمەڵگای موسڵمانیش هەمەجۆرە، ئەوەش ئەو ئامانجە بوو کە ڕێکخەران لە میانی گفتوگۆ و وۆرکشۆپی پێشانگاکە ویستیان ڕوونی بکەنەوە.
مێوانانی پێشانگاکە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی دایەنگا و بەخێوکردنی منداڵ لەناو خێزانی موسڵمان و، باڵاپۆشی و، جلوبەرگ و، حەج و ڕۆڵی ژن لە ئیسلام و، ئابوری ئیسلامی، بەرچاو دەکەوێت.

إرسال تعليق