Ads (728x90)

ناکۆکی لە نێوان شیعە و سوننەدا نییە
سەرۆککۆماری ئێران “حەسەن ڕۆحانی” دەڵێت: لە جیهانی ئیسلامییدا ناکۆکی لە نێوان شیعە و سوننەدا نییە..!، ڕژێمی زایۆنی ئیسرائیلیش بەوە تۆمەتبار دەکات، کە دووبەرەکی لە ناوچەکەدا دەورووژێنێت.

ئاژانسی هەواڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران “ئیرنا” وتەی “حەسەن ڕۆحانی” گواستۆتەوە: “پێویستە دەنگمان بەرز بکەینەوە لە پێناو هاوسۆزی و ئاشتی و یەکێتی، دەبێت بەیەکەوەش بە گژ ئیڕهاب و توندڕۆکاندا بچینەوە لە هەموو جیهانی ئیسلامی”.

ئەو هەروەها وتوویەتی: لە جیهانی ئیسلامییدا هیچ ناکۆکییەك لە نێوان شیعە و سوننەدا نییە..!، ئەوان هەموویان بران، بە درێژایی سەدەکانی ڕابردوو بەیەکەوە و شانبەشانی یەکتر بە برایەتی ژیاون.

“حەسەن ڕۆحانی” دڵتەنگە بەوەی کە “ئەمڕۆ ڕۆژی خەمگینییە بۆ موسڵمانان و ڕۆژی خۆشییە بۆ زایۆنییەکان کە توانیوویانە ناکۆکی و دووبەرەکی لە جیهانی ئیسلامیدا بورووژێنن”.

“حەسەن ڕۆحانی” هانی زانایانی شیعە و سوننە و بیرمەندان و پارت و گروپە شارستانییە ئیسلامییەکان دەدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست “بۆ دانانی سنوورێك بۆ مومارەسەی وەحشیگەرانە و توندوتیژی و ڕشتنی خوێنی کەسانی بێتاوان”.

إرسال تعليق