مامۆستای پزیشکی دەروونی لە زانکۆی مەنسوڕە “محمد عادل الحدیدی” دووپاتی لەوە کردەوە، کە دیاردەی فڕێدانی حیجاب لەلایەن کچانەوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی، لەناویشیاندا کەم متمانەیی کچان بە خۆیان.
ناوبراو وتی: ئەو کچانەی هەڵدەستن بە فڕێدانی حیجابەکانیان، ئەو کارە وەکو جۆرێك لە شکاندنی کۆت و بەندەکان دەکەن، یان پیشاندنی کرداری پێچەوانەیە لە کۆمەڵگادا، ئەو دووپاتی لەوەش کردەوە، کە ئەو کچانە لاوازی متمانەبوون بە خۆیان تێدایە، ئەوەش وا دەکات حیجابەکانیان فڕێ بدەن بۆ ئەوەی سەرنجی دەوروبەرەکەیان بۆ خۆیان ڕابکێشن.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە چەند فاکتەرێكی سەرهەڵدانی دیاردەی فڕێدانی حیجاب کردووە لە جیهانی ئیسلامییدا، لەوانە: بوونی جۆرێك لە دیمەنە ڕووتەکان لە گۆرانی و دراماکان، کە ئەوەیان وایکردووە کچان هەست بە بەریەککەوتنێك بکەن لە نێوان حیجاب و ئەوەی لە تیڤییەکان دەیبینن لە بانگەشەکردن بۆ خۆڕووتکردنەوە و پۆشینی جلوبەرگی ئابڕووبەر، کە ئەوەش وا لە کچان دەکات بە فڕێدانی حیجاب خۆیان بە نزیك لە کچانی پاڵەوان لە فیلم و زنجیرە دراماکان ببینن.
هۆکارێکی دیکەی فڕێدانی حیجاب کە ناوبراو قسەکانی خۆی پێ تەواو کردووە، ترسی کچانە لە دواکەوتن لە چوونە ناو پرۆسەی هاوسەرگیری و قەیرەبوون، ئەوەش وا دەکات هەندێك لە کچان باوەڕیان وابێت، کە بە فڕێدانی حیجاب، دەرفەتی هاوسەرگیریان زۆرتر و باشتر دەبێت، کە ئەوەشیان شتێکی هەڵەیە.

إرسال تعليق