گەنجێك چووە ناو باخێکی گەورەوە، کە پڕ بوو لە درەختی بەردار، هەر میوەیەکت حەز لێبوایە لەو باخەدا هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەش گەنجەکە دەستی درێژ نەکرد بۆ لێکردنەوەی میوە و بەری درەختەکان.
لەو دەمەدا، باخەوانەکە لە پشت درەختێك خۆی حەشار دابوو و چاودێری گەنجەکەی دەکرد، پاش ئەوەی گەنجەکە لە گەڕان بەناو باخەکە تەواو بوو، باخەوانەکە هاتە لای و سڵاوێکی لێکرد و پێیوت: شتێکی سەیرم بینی!!.
گەنجەکە وتی: بەڵێ، لەناو باخەکەدا شتی زۆر سەیر هەیە!، باخەوانەکە وتی: مەبەستم باخەکە نییە، بەڵکو مەبەستم ئەوەیە کە لەو ساتەوەی تۆ چوویتە ناو باخەکەوە، من چاودێریت دەکەم، بەڵام زۆر پێم سەیر بوو دەستت درێژ نەکرد بۆ لێکردنەوەی سێوێك یان هەنارێك یان خۆخێك یان هەر میوەیەکی دیکە!، بە تایبەت کە کەسیش لەناو باخەکەدا نەبوو و خۆت بە تەنها بووی؟!.
گەنجەکە وەڵامی دایەوە و وتی: لە گچکەییەوە دایکم فێری کردووم کاری ناشیرین نەکەم، تەنانەت ئەگەر کەسیشم لێ دیار نەبوو، بۆیە بەردەوام چاودێری خۆمم کردووە تا وام لێهات ئەگەر بە تەنهاش بم و کەسیشم لێ دیار نەبێ، کاری ناشیرین نەکەم.
باخەوانەکە بە وەڵامی گەنجەکە دڵخۆش بوو و داوای لێکرد، هەندێك میوەی وەکو ڕێزلێنان لە هەڵوێستەکەی و بە دیاری لێوەربگرێت.

إرسال تعليق