لە نۆیەم ڕۆژی یارییەکانی مۆندیال، کاتژمێر 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و کۆستاریکا بە یەکگەیشتن، لە یارییەکی گەرموگوڕ و ئاستبەرزدا، بە تایبەت لەلایەن یاریزانانی کۆستاریکا، ئیتاڵییەکان تووشی دۆڕانێکی چاوەڕواننەکراو هاتن و سێ خاڵی گرنگی یارییەکەیان لەدەستدا.
ئیتاڵییەکان لەو یارییەدا ڕووبەڕووی ئاستبەرزی و پلانی ڕێکخراوی کۆستاریکییەکان بوونەوە و نەیانتوانی بەربەست بخەنە بەردەم هەموو هەوڵەکانی یاریزانانی کۆستاریکا، کە یاریزانی بە توانا “برایان ڕۆیز” بە یەك خولەك پێش تەواوبوونی گێمی یەکەمی یارییەکە و لە خولەکی (44) دا گۆڵی سەرکەوتن و سێ خاڵی یارییەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
ئیتاڵییەکان لە گێمی دووەمدا هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگەڕ لە پێناو ڕاگەیشتنەوە بە یارییەکە و تۆمارکردنی ئەنجامێکی دڵخۆشکەر بۆ هەوادارانیان و دڵنیاکەرەوەش بۆ خۆیان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لەو کاتەی یاریزانانی کۆستاریکا نزیکبوون لە زیادکردنی گۆڵی دیکە.
ئەوەشی جێگەی سەرسوڕمانی بوو لەو یارییەدا، ئاستی ناوبژیوان بوو، چونکە بە ئەدایەکی خراپ دەرکەوت، بە تایبەت لە خولەکی (43) پەناڵتییەکی 100% ی بۆ کۆستاریکا هەژمار نەکرد.
وێڕای ئەوەش هەڵبژاردەی کۆستاریکا یارییەکەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە و بە شێوەیەکی ڕەسمی گەیشتنی بە قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد، چونکە بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ سەرلیستی گروپەکەی گرت، ئیتاڵیا و ئۆروگواش بە 3 خاڵ لە پلەی دووەم و سێیەم دێن، لە کاتێکدا ئینگلتەڕا لە کۆتایی گروپەکەدایە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یارییەکانی گەڕی داهاتووی ئەو گروپە ئاگرین بن.

إرسال تعليق