لە دوا یارییەکانی گروپی یەکەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو دوا دوو یاری ئەو گروپە لە یەککاتدا بەڕێوەچوون.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و کامیرۆن بەیەکگەیشتن، هەڵبژاردەی بەڕازیل پێشەنگبوونی خۆی بۆ ئەو گروپە سەلماند و بە یەکەمی گروپەکەی بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوت، پاش ئەوەی بە ئەنجامی (4-1) گۆڵ یارییەکەی بردەوە، گۆڵەکانیش لەلایەن یاریزان “نەیمار داسیلڤا” دوو گۆڵ لە خولەکەکانی (17 و 34) و “فرێد گۆیدیس” لە خولەکی (49) و “فرناندینیۆ” لە خولەکی (84) ەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی کامیرۆنیش لەلایەن یاریزان “گویل ماتیب” لە خولەکی (26) تۆمارکرا، بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی کامیڕۆن بای بای لە مۆندیال کرد.
لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی کڕواتیا و مەکسیك بەیەکگەیشتن، مەکسیکییەکان بە یەکسانبوون دەیانتوانی هاوشانی بەڕازیلییەکان بۆ قۆناغی شانزە سەربکەون، لە کاتێکدا کڕواتییەکان تەنها بە بردنەوە دەیانتوانی درێژە بە هەنگاوەکانیان بدەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بەڵام مەکسیکییەکان توانیان لە ڕێگەی “ڕافائیل مارکیز” لە خولەکی (72) گۆڵێکی بە نرخ تۆمار بکەن و ئەرکی کڕواتییەکان قوڕستر بکەن، مەکسیکییەکان بەوەندەش نەوەستان و بە توندی کڕواتییەکانیان دەرسدادا، کاتێك لە لەلایەن یاریزانان “ئەندریس گواردادۆ” لە خولەکی (75) و “خافییر هێرناندێز” لە خولەکی (82) دوو گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد و بلیتی گەیشتنیان بە قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد، کڕواتییەکانیش گۆڵێکیان لە خولەکی (87) لەلایەن یاریزان “ئیڤان بیریسیتش” تۆمارکرد، بەڵام ئەو گۆڵە هیچی لە کەشوهەوا و ئەنجامی ڕکابەرییەکانی ئەو گروپە نەگۆڕی، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی (3-1) لە بەرژەوەندی مەکسیکییەکان کۆتاییهات، هەڵبژاردەی مەکسیکیش شانبەشانی بەڕازیل بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوت.

إرسال تعليق