لە نۆیەم ڕۆژی یارییەکانی مۆندیال، کاتژمێر 10 ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سویسڕا بە یەکگەیشتن، لە یارییەکی گەرموگوڕ و ئاستبەرزدا، بە تایبەت لەلایەن یاریزانانی فەڕەنساوە، کە بە پلانێکی تۆکمە و بەهێز دەرکەوتن، کەڵەشێرەکان بە دەنگێکی بەرزتر قووقاندیان و سێ خاڵی گرنگی یارییەکەیان بەدەستهێنا.
فەڕەنسییەکان لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا توانیان کۆنتڕۆڵی ناوەڕاستی یاریگا بکەن و بە پشتبەستن بە هێڕشی هەڵگەڕاوە ڕووبەڕووی سویسڕییەکان ببنەوە، بەوەش توانیان لەو گێمەدا سێ گۆڵ تۆمار بکەن و سویسرییەکان تووشی شۆك بکەن، گۆڵەکانیش لەلایەن “ئۆلیڤەر گیرۆ” لە خولەکی (17) و “بلیس ماتویدی” لە خولەکی (18) و“ماتیۆ ڤالبوێنا” لە خولەکی (40) ەوە تۆمارکران، لە خولەکی (32) یش “کەریم بنزیمە” لێدانێکی سزا لەدەستدا.
لە گێمی دووەمدا سویسڕییەکان بۆ بەرگرتن لە گەردەلولی فەڕەنسییەکان بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، هێڵی بەرگریان بەهێز کرد، چونکە لە گێمی یەکەمدا لە بەردەم هێڕشە هەڵگەڕاوەکانی فەڕەنسا لەبەر یەك هەڵوەشابوویەوە، فەڕەنسییەکانیش بە هەمان پلان و ئاستی گێمی یەکەمی درێژەیان بە یارییەکەدا، ئەوە بوو لە خولەکی (67) “کەریم بنزیمە” قەرەبووی لەدەستدانی پەناڵتییەکەی کردەوە و گۆڵی چوارەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، ڤیستیڤاڵی گۆڵ تۆمارکردنی فەڕەنسییەکان بەردەوام بوو و لە خولەکی (73) “موسا سیسیکۆ” گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکەکانی (81 و 87) سویسڕییەکان سوودیان لە پاشەکشەی فەڕەنسییەکان وەرگرت و دوو گۆڵیان لەلایەن “بلیریم دزیمایلی” و “خاکا” ەوە تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی کەڵەشێرەکان بە ئەنجامی (5-2) گۆڵ کۆتاییهات، بەوەش هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە شێوەیەکی ڕەسمی گەیشتنی بە قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد، هەروەکو گەورەترین ئەنجامی لەو مۆندیالەدا تۆمارکرد، چونکە بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ سەرلیستی گروپەکەی گرت، ئەوەش هێزێکی مەعنەوی گەورە دەبێت بۆ کەڵەشێرەکان لە یارییەکانی داهاتوویان.
لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆش، هەردوو هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و هیندۆراس بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بە دوو گۆڵی “ئیتیر ڤالانسیا” یارییەکەی بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ بردەوە و هیوای گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی بۆ گەڕایەوە، تاقە گۆڵی هیندۆراسیش لەلایەن “کارلۆس کۆستلی” ەوە تۆمارکرا، بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی هیندۆراس بە شێوەیەکی ڕەسمی بای بای لە مۆندیال کرد.

إرسال تعليق