لە دوا یارییەکانی گروپی حەوتەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 7 ی دوێنێ ئێوارە دوا دوو یاری ئەو گروپە لە یەککاتدا بەڕێوەچوون.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەمریکا لە یارییەکی گرنگ و چارەنووسسازدا بەیەکگەیشتن، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گەیشتنی بە قۆناغی شانزە لەسەر حیسابی ئەمریکییەکان مسۆگەر کرد، پاش ئەوەی یارییەکەی بە تاکە گۆڵی “تۆماس مۆلەر” لە خولەکی (50) لێ بردەوە و بە پێشەنگی گروپەکەی سەرکەوت بۆ ڕکابەرییەکانی قۆناغی داهاتوو، ئەمریکییەکانیش بە پلەی دووەم شانبەشانی ئەڵمانەکان سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو، چونکە بە جیاوازی گۆڵ لە پێشەوەی هەڵبژاردەی پورتوگالەوە بوو.
لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و گانا بەیەکگەیشتن، پورتوگالییەکان بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ یارییەکەی بردەوە، بەڵام ئەو بردنەوەیە بە تامی دۆڕان بوو، چونکە هەرچەند بە چوار خاڵ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا وەکو یەك بوون، بەڵام بە جیاوازی گۆڵ ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد، هەڵبژاردەی گاناش دەرفەتێکی زێڕینی لەدەستدا، چونکە بە بردنەوە دەیتوانی لەگەڵ ئەڵمانیا بچێتە قۆناغی 16، گۆڵەکانی پورتوگال لەلایەن “گۆن بۆی” بە هەڵە لە گۆڵی خۆی لە خولەکی (30) و “کریستیانۆ ڕۆنالدۆ” لە خولەکی (80) ەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی گاناش لەلایەن “ئەساموا گیان” لە خولەکەکانی (57) ەوە تۆمارکرا.
لە کاتژمێر 11 ی شەویشدا، دوا دوو یاری گروپی هەشتەم لە یەککاتدا بەڕێوەچوون، لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و ڕوسیا بەیەکگەیشتن، بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا هەردوو هەڵبژاردەکە بە ئەنجامی (1-1) گۆڵ یەکسانبوون، بەو ئەنجامەش هەڵبژاردەی جەزائیر بە پلەی دووەم شانبەشانی هەڵبژاردەی بەلجیکای پێشەنگ سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوتن.
لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و کۆریای باشور بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ببەلجیکا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە پێشەنگی گەوپەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتووی مۆندیال.

إرسال تعليق