Ads (728x90)

ئیغریقەکان لە سەرکەوتنێکی مێژوویی مۆندیالدا
لە دوا یارییەکانی گروپی سێیەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 11 ی دوێنێ شەو دوا دوو یاری ئەو گروپە لە یەککاتدا بەڕێوەچوون.

لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی یۆنان و کۆتدیڤوار لە یەکێك لە بەهێزترین یارییەکانی ئەو گروپە بەیەکگەیشتن، هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار بە یەکسانبوون دەیانتوانی هاوشانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بۆ قۆناغی شانزە سەربکەون، لە کاتێکدا یۆنانییەکان تەنها بە بردنەوە دەیانتوانی درێژە بە هەنگاوەکانیان بدەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بۆیەش هەڵبژاردەی یۆنان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد توانیان بلیتی سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو لە دەستی فیلەکانی کۆتدیڤوار دەربێنن و لە کاتی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵی سەرکەوتنە مێژووییەکەیان تۆمار بکەن و ئەنجامی یارییەکەش بە بردنەوەی خۆیان (2-1) کۆتایی پێبهێنن، هەردوو گۆڵەکەی یۆنان لە ڕێگەی یاریزان “ئەندریاس ساماراس” لە خولەکەکانی (42 - 90) ەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی کۆتدیڤواریش لەلایەن “ویلفرید بۆنی” لە خولەکی (74) تۆمار کرا، سەرەنجام یۆنان بە پلەی دووەم شانبەشانی پێشەنگی گروپەکە هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوتن، هەڵبژاردەی کۆتدیڤواریش بای بای لە مۆندیال کرد.

لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و یابان بەیەکگەیشتن، کۆلۆمبیا پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد بوو، وێڕای یارییەکی ئاستبەرزیش لەلایەن یاریزانانی کۆلۆمبیا کە تێیدا بە ئەنجامێکی گەورە (4-1) گۆڵ کۆمپیۆتەرە یابانییەکانی تێکشکاند، هاوکات شایستەیی خۆشی بۆ گرتنی پێشەنگی گروپەکەی دووپات کردەوە، یابانیش بای بای لە مۆندیال کرد، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا لەلایەن “خوان گواردادۆ” لە خولەکی (17) و “جاکسۆن مارتینیز” لە خولەکەکانی (55 و 82) و “جیمیس ڕۆدریگیز” لە خولەکی (89) وەوە تۆمارکران، تاکە گۆڵی تاکە گۆڵی کۆتدیڤواریش لەلایەن “ویلفرید بۆنی” ەوە لە خولەکی (45) تۆمار کرا، هەڵبژاردەی یابانیش بای بای لە مۆندیال کرد.

إرسال تعليق