Ads (728x90)

زیزۆ بووە ڕاهێنەری لاوانی شاهانە
ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا “زێنەدین زێدان”، بڕیاریدا واز لە پۆستی یاریدەدەرێتی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید “کارلۆ ئەنشیلۆتی” بهێنێت، پاش ئەوەی لەلایەن سەرۆکی یانەکە “فلۆرەنتینۆ پێرێز” ئەرکی سەرپەرشتیکردنی ڕاهێنانی یانەی لاوانی شاهانەی پێسپێردرا.

“زێنەدین زێدان” لەگەڵ ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ وەرزی نوێ لە ئەرکە تازەکەی دەستبەکار دەبێت، کە ئێستا لە ڕیزی یانەکانی پلە سێی خولی ئیسپانی یاری دەکات، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو لە ڕیزی پلە دووی خولەکە دابەزییە خوارەوە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە هەر لە ڕیزی یانە پلە دووەکان بمێنێتەوە، چونکە یانەکانی ڕیال سەرەقەستە و ڕیال مۆرسیا لە قەیرانێکی دارایی گەورەدان و لەوانەیە نەتوانن درێژە بە ڕکابەرییەکانیان بدەن لەو خولەدا، بۆیە ڕیال مەدرید B جێگەی یەکێکیان دەگرێتەوە.

زیزۆ بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەو ئەزموونە تازەیە دەکات، لەگەڵیشدا هاندەرانی یانەی شاهانە، شرۆڤەکارانیش ئەو هەنگاوەی زیزۆ و یانەی شاهانە بە پێشەکییەك دادەنێن بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تیپی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید لە پاش ڕۆیشتنی ڕاهێنەری ئێستا “کارلۆ ئەنشیلۆتی”.

إرسال تعليق