Ads (728x90)

لە مۆندیال، هەڵمەتی “ئیسلام بناسە” ڕێکخرا
ئەنجومەنی باڵای پێشنوێژکاران و کاروباری ئیسلامی لە بەڕازیل ڕایگەیاند، یاری دەستپێکی جامی جیهانی لە بەڕازیل، هەنگاوێکی نوێی لە هەڵمەتی “ئیسلام بناسە” بەخۆیەوە بینیووە.

هەڵمەتەکە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی ڕێنوماییەکانی ئیسلام ڕێکخرا بوو، سەرکەوتووش بوونە لە گەیاندنی بیرۆکەکەی بە هەزاران هاندەر.

“خالد رزاق تقی الدین” سەرۆکی ئەنجومەنەکە و سەرپەرشتیاری هەڵمەتی “ئیسلام بناسە” لە لێدوانی تایبەت بۆ ئاژانسی “ئەنادۆڵ” ڕوونیکردووەتەوە، کە کاروان و خێوەت و ئۆتۆمبێلەکانیان، کە تایبەت بە بانگەوازیکردن ئامادەکرابوون، توانیوویانە پەیامەکانیان دەربارەی ئایینی ئیسلام بگەیەننە هەزاران هاندەری تۆپی پێ.

ناوبراو هەروەها دەڵێت، لە 3 ناوچەی نزیك لەو یاریگایەی یاری دەستپێکی جامی جیهانی تێدا ئەنجامدرا دامەزراین، ئۆتۆمبێلەکانی بانگەوازیش بە شێوەیەکی فراوان لە جووڵەدا بوون، پێشمان باش نەبوو ڕاستەوخۆ لە بەردەم یاریگاکە بوەستین، چونکە جەماوەر قەرەباڵغییەکی زۆریان دروستکرد بوو، هەروەها “فیفا” ش کۆنتڕۆڵی ڕووبەرێکی بازنەیی بەرفراوانی دەوروبەری یاریگاکەی کردبوو.

شایەنی باسە لە یەکەم ڕۆژی مۆندیالدا، دەیان بانگخواز پەرتووك و تابلۆ و بڵاوکراوە و کارت بانگەوازیان بڵاوکردەوە، بڕیاریش وایە بە درێژایی ڕۆژانی پاڵەوانێتییەکە ئەو هەڵمەتە درێژە بە چالاکییەکانی بدات.

إرسال تعليق