Ads (728x90)

دەنگی بانگ و قوڕئان لە ڤاتیکان بەرز دەبێتەوە
ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ڤاتیکان دەرگاکانی بە ڕووی دەستپێشخەرییەکی گەورە دەکاتەوە، کە ڕووداوێکی زۆر سەرنجڕاکێش و مێژووییە، ئەویش بەرزبوونەوەی دەنگی بانگ و نوێژ و قوڕئانە لە هەموو شوێنێکی ڤاتیکاندا، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژوودا ڕوودەدات.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی بانگ و نوێژ و قوڕئان، هاوکات نوێژی مەسیحییەکان و چەند بەشێك لە پەرتووکی ئینجیل دەخوێنرێتەوە، هەروەکو پەرستشەکانی یەهود و چەند بەشێك لە پەرتووکی تەوڕات دەخوێنرێتەوە، ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی دەستپێشخەری “چەند ساتێکی ڕۆحی لە پێناو ئاشتییدا” دێت.

چەند پێگەیەکی ئیتاڵییش ئاماژەیان بەوە کردووە، کە پێشنوێژکارێکی موسڵمان و پیاوێکی ئایینی مەسیحی هاوڕێیەتی سەرۆکی دەستەڵاتدارێتی فەڵەستینی دەکەن بۆ ڤاتیکان، پیاوێکی ئایینی یەهودیش هاوڕێیەتی سەرۆکی ئیسرائیل دەکات بۆ ڤاتیکان، ئەوەش بۆ بەدەنگەوەهاتن و بەشداریکردن لەو دەستپێشخەرییە، کە “پاپا فڕانسیسی یەکەم” پێی هەڵساوە.

إرسال تعليق