لە دوا یارییەکانی گروپی چوارەم لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی لە بەڕازیل، کاتژمێر 7 ی ئێوارەی دوێنێ دوا دوو یاری ئەو گروپە لە یەککاتدا بەڕێوەچوون.
لە یاری یەکەمدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئۆروگوای لە یەکێك لە بەهێزترین یارییەکانی مۆندیال و ئەو گروپە بەیەکگەیشتن، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە یەکسانبوون دەیانتوانی هاوشانی هەڵبژاردەی کۆستاریکا بۆ قۆناغی شانزە سەربکەون، لە کاتێکدا ئۆروگواییەکان تەنها بە بردنەوە دەیانتوانی درێژە بە هەنگاوەکانیان بدەن بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو، بەڵام هەڵبژاردەی ئۆروگوای ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد توانیان لە ڕێگەی یاریزانی بەرگریکار “دییگۆ گۆدین” لە خولەکی (81) گۆڵێکی بە نرخ تۆمار بکەن و ئەرکی ئیتاڵییەکان قوڕس بکەن، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی (0-1) گۆڵ بە بردنەوەی ئۆروگوای کۆتاییهات، ئۆروگوای بە پلەی دووەم شانبەشانی پێشەنگی گروپەکە هەڵبژاردەی کۆستاریکا بۆ قۆناغی شانزە سەرکەوتن، هەڵبژاردەی ئیتاڵیاش بای بای لە مۆندیال کرد.
لە یاری دووەمیشدا هەردوو هەڵبژاردەی کۆستاریکا و ئینگڵتەڕا بەیەکگەیشتن، کۆستاریکا پێشتر سەرکەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد بوو، لە کاتێکدا ئینگڵتەڕا پێویستی بە موعجیزە هەبوو بۆ گەیشتن بەو قۆناغە، وێڕای یارییەکی ئاستبەرز لە هەردوولا، بەڵام بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی لەناو یاریگا هاتنە دەرەوە.

إرسال تعليق