لە یازدەیەم ڕۆژی یارییەكانی مۆندیالی بەڕازیل، كاتژمێر 7 ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ڕوسیا بەیەكگەیشتن، لە یارییەكی بەهێزدا کە تا دوا خولەکەکان یەکسانبوون زاڵبوو بەسەر ئەنجامەکەدا، لە خولەكی (88) دا “دیفۆك ئۆریجی” گۆڵێکی ئێکجار بە نرخی پێشکەش بە بەلجیکییەکان کرد و بردنەوە و سێ خاڵی گرنگی یارییەكەی بۆ بەدەستهێنان، هەروەها بلیتی گەیشتن بۆ قۆناغی 16 ی مۆندیال بۆ خۆی و هاوڕێكانی بڕی.
لە كاتژمێر 10 ی شەویش هەردوو هەڵبژاردەی جەزائیر و کۆریای باشوور بەیەكگەیشتن، لە گێمی یەکەمدا یاریزانانی جەزائیر ئاستێکی بەرزیان پیشاندا و بە بەهێزییەوە ڕووبەڕووی کۆرییەکان بوونەوە و سێ گۆڵی لە دوای یەکیان تۆمار کرد، “ئیسلام سولێمانی” لە خولەكی (26) و “ڕەفیق حەللیش” لە خولەكی (28) و “عەبولموئمین گابۆ” لە خولەكی (38)، کۆرییەکانیش تووشی شۆك هاتن لەو گورزە کوشندەیەی جەزائیرییەکان، ئەنجامی گێمی یەکەمیش بە (3-0) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا کۆرییەکان دەستپێشخەریان کرد و لە خولەكی (50) دا “سۆن هیۆنگ مین” یەکەم گۆڵیان تۆمار کرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت و لە خولەكی (62) دا “یاسین ئیبڕاهیمی” گۆڵی چوارەمی بۆ جەزائیر تۆمارکرد، یاریزانانی کۆریای باشوور ئەوجارەش هاتنەوە ناو کەشوهەوای یارییەکە و لە خولەكی (72) دا “کوو جا تشیول” گۆڵی دووەمیان تۆمار کرد، سەرەڕای هەوڵی زۆری کۆرییەکان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکە، بەڵام سەرەنجام یارییەکە بە بردنەوەی جەزائیرییەکان بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ کۆتاییهات.
بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆش هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و ئەمریکا بەیەکگەیشتن، هەر لە سەرەتاوە و لە خولەكی (5) دا “لویس نانی” گۆڵی یەکەمی بۆ پورتوگال تۆمارکرد و گورزێکی دەروونی بەهێزیان لە ئەمریکییەکان وەشاند، سەرەڕای ئاستێکی بەرزی هەردوولا بە تایبەت ئەمریکییەکان، بەڵام گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هەموو شتێك گۆڕا، چونکە یاریزانانی ئەمریکا جڵەوی یارییەکەیان گرتە دەست و توانیان دوو گۆڵ لەلایەن یاریزانان “گێرماین گۆنیس” لە خولەكی (64) و “کلینت دێمبسی” لە خولەكی (81) تۆمار بکەن و پێشەنگبوونی گروپەکەیان و سەرکەوتن بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر بکەن، بەڵام لە خولەکی پێنجەمی زیادکراودا یاریزانی پورتوگالی “سیلڤیستەر ڤاریلا” تۆپێکی بەرزی لە “کرستیانۆ ڕۆنالدۆ” ەوە وەرگرت و بە لێدانێکی سەری جوان خستییە تۆڕی گۆڵی ئەمریکییەکانەوە، بەو گۆڵەش جارێکی دیکە هیوا بۆ پورتوگالییەکان گەڕایەوە و حیساباتی ئەمریکا و ئەو گروپەیەش ئاڵۆز بوویەوە، یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوولا (2-2) کۆتاییهات.

إرسال تعليق