لە دەیەم ڕۆژی یارییەكانی مۆندیالی بەڕازیل، كاتژمێر 7 ئێوارەی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئێران بەیەكگەیشتن، لە یارییەكی بەهێزدا ئێرانییەكان تا تەواوبوونی كاتی یاسایی یارییەكە بە پلانی بەرگریكردنێكی تۆكمە و سەرکەوتووەوە بەرامبەر ئەستێرەكانی تانگۆ وەستانەوە و تووشی شپرزەییەكی زۆریان كردن، بەڵام لە خولەكی (91) دا “لیۆنێل میسی” بە لێدانی شووتێكی زۆر جوان توانی دیواری پۆڵایینی فارسەكان تێكبشكێنێت و بردەوە و سێ خاڵی گرنگی یارییەكە بۆ هەڵبژاردەكەی بەدەسبێنێت، هەروەها بلیتی گەیشتن بۆ قۆناغی 16 ی مۆندیال بۆ خۆی و هاوڕێكانی ببڕێت.
لە كاتژمێر 10 ی شەویش هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و غانا بەیەكگەیشتن، لە گێمی یەکەمدا یاریزانانی غانا ئاستێکی بەرزیان پیشاندا و بە بەهێزییەوە ڕووبەڕووی ئەڵمانەکان بوونەوە، لە هێڵی بەرگریش بە تۆکمەیی دامەزرا بوون و دەرفەتیان نەدان تۆڕی گۆڵیان بهەژێنرێت، ئەڵمانەکانیش هەوڵی زۆریاندا و لە چەندین هێڕشی ترسناکی غاناش ڕزگاریان بوو، ئەنجامی گێمی یەکەمیش بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا ئەڵمانەکان دەستپێشخەریان کرد و لە خولەكی (51) دا “ماریۆ گۆتزە” یەکەم گۆڵی بۆ ئەڵمانەکان تۆمار کرد، بەڵام دوای ماوەیەکی زۆر کورت و لە خولەكی (54) دا “ئەندریە ئایۆ” گۆڵی بەرامبەری بۆ غانا تۆمارکرد، یاریزانانی غانا شایستەیی خۆیان بۆ بردنەوە دووپاتکردەوە و لە خولەكی (63) دا “ئەساموا گیان” گۆڵی دووەمی بۆ غانا تۆمار کرد و ئەرکی ئەڵمانەکانیان زەحمەتتر کرد، بەڵام ئەڵمانەکان دەستەوەستان نەبوون و لە خولەكی (71) دا “مێرسۆلاڤ کلۆزە” گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، بەو گۆڵەش “کلۆزە” بە هاوبەشی لەگەڵ “ڕۆنالدۆ” ی بەڕازیلی بووە گۆڵکاری مێژووی مۆندیال بە 15 گۆڵ، دوای چەندین هەوڵی ترسناك لەلایەن هەردوولاوە، بەڵام ئەنجامی یارییەکە بە یەکسانبوونی (2-2) گۆڵ کۆتاییهات.
بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆش هەردوو هەڵبژاردەی نێجیریا و بۆسنە بەیەکگەیشتن، لە ئەنجامدا نەیجیرییەکان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە و چانسیان بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو زیاتر بوو، چونکە لە یاری داهاتوویان لە بەرامبەر ئەرجەنتین تەنها پێویستیان بە یەکسانبوون هەیە، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بۆسنە بە شێوەیەکی ڕەسمی ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد، تاکە گۆڵی یارییەکەش لەلایەن یاریزان “بیتەر ئۆدیمۆینجی” لە خولەكی (71) تۆمارکرا.

إرسال تعليق