دەگمەنن ئەو کەسانەی پەککەوتەیی نەیبەزاندبن و لە درێژەدان بە ژیان بە سەرکەوتوویی داینەبڕاندبن، یەکێك لەوانە “کلیا دایەر” ی تەمەن (36) ساڵە، کە لەو پیاوە بوێرانە دادەنرێت کە پەککەوتەیی ڕێگەیان لێناگرێت لە درێژەدان بە کاروانی ژیان و چێژوەرگرتن لە خولیا و ئارەزووەکان چەشنی مرۆڤە ساغەکان.
“کلیا دایەر” ڕاوچییەکی گەورەیە و شارەزاییەکی زۆری لەسەر ڕاوکردنی ماسیدا هەیە، ئەو لە پێشبڕکێیەکی ڕاوەماسییدا 7 هەزار ماسی ڕاو کردووە، لە کاتێکدا هیچ دەست و قاچێکی نییە..!، چونکە لە زگکماکییەوە و لەو کاتەوەی لەدایکبووە پەککەوتەیە، یەکەمجاریش کە ڕاوی ماسی کردووە تەمەنی هەشت ساڵ بووە.
لە ڕاستییدا مرۆڤ لە تێڕامان لە ژیانی “کلیا دایەر” فێری خۆڕاگری دەبێت، وانەی دامەزراویی فێر دەبێت، ئەوەشی بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ژیان هەرچەند سەخت و زەحمەت بێت بەڵام ئیرادەی مرۆڤ دەتوانێت ئاراستەکان بگۆڕێت و چۆنی ئارەزوو بێت دەتوانی لەگەڵ ڕەوڕەوەی ژیان خۆی بگونجێنێت و ببێتە کارەکتەرێکی گەورە لەسەر شانۆکانییدا.
ئەوانەی هاوشێوەی “کلیا دایەر” ن لە پەککەوتەییدا گەلێك زۆرن، بەڵام ئەوانەی توانیبێتیان وەکو ئەو بەسەر پەککەوتەییەکەیاندا زاڵ بووبن و ئاستەنگەکانیان بڕی بێت، زۆر کەمن، لە ڕاستییدا “کلیا دایەر” سەلماندووێتی مرۆڤێکی گەورەیە و شایەنی ئەوپەڕی ڕێزلێنان و ستایشکردنە، پێویستیشە هەموو مرۆڤایەتی لە ئاست ئیرادەی بەهێزی ئەودا، ئەوپەڕی دەستخۆشی لێکردنی پێشکەش بکەن.

إرسال تعليق