Ads (728x90)

کێ داهێنەری ڕاستەقینەی مایکرۆسۆفت وۆردە؟
یەکێك لە بەناوبانگترین پڕۆگرامەکانی کۆمپیۆتەر “مایکرۆسۆفت وۆرد” ە، لە هەموو پڕۆگرامەکانی کۆمپیۆتەریش زیاتر بەکاردەهێنرێت، تەنانەت ئێستا ئەپەکانی ئەو پڕۆگرامە بۆ سەر تابلێت و مۆبایلە هۆشمەندەکانیش زیادکراوە، هەمووشمان پێویستمان بەوە هەیە “مایکرۆسۆفت وۆرد” لەسەر شاشەی کۆمپیۆتەرەکەمان هەبێت.

“Microsoft Word” خزمەتێکی زۆری بە بەکارهێنەران گەیاندووە و بەردەوامیش کاری تێدا دەکەین، بەڵام ئایا دەزانین کێ داهێنەری ڕاستەقینەی “مایکرۆسۆفت وۆرد” ە..!؟، چونکە لەوانەیە زۆرێك وا بزانن “بێل گیتس” خاوەنی کۆمپانیای زەبەلاحی “Microsoft” خاوەنی داهێنانەکەیە، کە لە کاتێکدا وا نییە، چونکە هەریەك لە “پڕۆگرامساز/ تشارلز سیمۆنی” و “ئەندازیار/ ڕیتشارد بڕۆدی” خاوەنی ڕاستەقینەی داهێنانی “مایکرۆسۆفت وۆرد” ن.

لە ساڵی 1981 کۆمپانیای “مایکرۆسۆفت” هەڵسا بە دامەزراندنی هەریەك لە “پڕۆگرامساز/ تشارلز سیمۆنی” و “ئەندازیار/ ڕیتشارد بڕۆدی” و بوونە کارمەندی کۆمپانیاکە، هەر لەو ساڵەش ئەو دوو کەسە بەیەکەوە دەستیانکرد بە پرۆژەی داهێنانی “مایکرۆسۆفت وۆرد”، تا بۆ یەکەمجار و بە یەکەم شێوە لە ساڵی 1983 لەسەر سیستەمی کارپێکردنی کۆمپیۆتەری ئەوسا “دۆس” کاری پێکرا.

شایەنی باسە داهێناننامەکانی کۆمپانیای “Microsoft” بەناوی کۆمپانیا ئەمریکییەکە تۆمار دەکرێن نەوەكو بەناوی کەسەکان، بۆیەشە هەندێك کەس ئەوە بە بێویژدانی بەرامبەر مافی داهێنەرانی ڕاستەقینەی “مایکرۆسۆفت وۆرد” دەزانن.

إرسال تعليق