لە چوارچێوەی یارییەکانی مۆندیالی بەڕازیل 2014 و لە پێنجەم ڕۆژی ڕکابەرییەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پورتوگال ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاگرین بەیەکگەیشتن، لەو یارییەدا ئەستێرەی مانشافتەکان “تۆماس مۆلەر” ئاستێکی گرنگ و گەورەی پێشکەشکرد و بردنەوەیەکی شایستەی بۆ مانشافتەکان دەستەبەر کرد.
وێڕای دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتنێکی گرنگ لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەکەی، “تۆماس مۆلەر” توانی ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مۆندیال بنەخشێنێت، دوای ئەوەی بووە خاوەنی یەکەم هاتریك لە مۆندیالی بەڕازیل.
“تۆماس مۆلەر” لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هاوڕێکانی پێشکەشکرد، پەیامێکی گرنگیشی بۆ هەموو هەڵبژاردەکانی بەشدار لە جامی جیهانی بەڕازیل نارد، کە مانشافتەکان گیانی ڕکابەری و ڕووبەڕووبوونەوەیان زۆر بەرزە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەیان لەوپەڕیدایە، تەنانەت ئەگەر لەسەر خاکی بەڕازیلیش بێت.

إرسال تعليق