لە درێژەی یارییەکانی پێنجەم ڕۆژی ڕکابەرییەکانی مۆندیال، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و غانا بەیەکگەیشتن.
هەڵبژاردەی ئەمریکا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و توانی بە ئەنجامی (2-1) یارییەکە بباتەوە، گۆڵەکانی ئەمریکا لەلایەن “کلینت دیمبسی” لە خولەکی (1) و “جۆن برۆکس” لە خولەکی (86) تۆمارکران، گۆڵەکەی غاناش لەلایەن “ئەندرییە ئۆیۆ” لە خولەکی (82) تۆمارکرا.
پێشتریش لە کاتژمێر 10 ئێوارەی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و نەیجیریا بەیەکگەیشتن.
وێڕای هەوڵی هەردوو هەڵبژاردەکە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە، بەڵام یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوونی سەلبی (0-0) کۆتاییهات، ئەوەش یەکەم یەکسانبوون بوو لە مۆندیالی بەڕازیل.

إرسال تعليق