ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ” ی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا ئاشکرایکرد، یانەی باڕسا واژۆکردنی گرێبەستی بە شێوەی بێبەرامبەر لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی مەکسیك “ئۆتشوا” ڕەتکردۆتەوە، ئەوەش پێش چەند هەفتەیەکی کەم لە درەوشانەوەی ئەو گۆڵپارێزە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالی بەڕازیل.
ڕۆژنامەکە ڕوونیکردووەتەوە، کە پاش کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی “ئەجاکسیۆ” ی فەڕەنسی و دابەزینی یانەکە بۆ ڕیزی یانە پلە دووەکان، لەلایەن بریکاری فیفا “گۆسیپ ماریا مینگیا” ەوە بۆندی “ئۆتشوا” بە شێوەی بێبەرامبەر خراوەتە بەردەم بەڕێوبەری وەرزشی و بەرپرسی گرێبەستەکانی یانەی باڕسا “ئەندۆنی زوبیزاریتا”، بەڵام ناوبراو بیرۆکەی واژۆکردنی گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە، تەنانەت ئەگەر بە بێبەرامبەریش بێت!.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، کە لە یاری دوێنێ شەوی هەڵبژاردەی مەکسیك و بەڕازیل، “ئۆتشوا” بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت و درەوشایەوە، کە بێگومان نرخی گرێبەستکردن لەگەڵی بەرز دەبێتەوە، تەنانەت مووچەی ساڵانەشی بەرز دەبێتەوە، چونکە یانە گەورەکانی ئەوروپا لە ئێستاوە خۆیان ئامادەکردووە بۆ پەلکێشکردنی بۆ ڕیزەکانیان.
بۆیە دەڵێین: ئیدارەی بەرشەلۆنە پیرۆزتان بێت ئەو ڕیسواییە نوێیە، دەبێ پەنجەی پەشیمانی بگەزی.

إرسال تعليق