Ads (728x90)

لە لێواری لەناوچوونەوە بۆ لووتکەی بووژانەوە
پێشەوای ئیسلام “شیرازی” لە کتێبەکەی خۆی “کۆڵەگەی ژیان” دەگێڕێتەوە: ڕۆژێکیان چاوم کەوت بە هاوڕێیەکم، کە کاری بازرگانی دەکرد لە یابان، ماوە ماوە دەچووە یابان و دەگەڕایەوە، هەندێکجاریش کارەکەی پێویستی بە مانەوەی سێ مانگ هەبوو لە یابان، بۆیە منیش جارێکیان لە بارەی هۆکاری پێشکەوتنی یابان پرسیارم لێکرد، لە کاتێکدا پێش نزیکەی 70 ساڵ، بەهۆی ئەو وێرانییەی لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەسەریدا هات، لە لێواری لەناوچووندا بوو و یەکێك بوو لە وڵاتە دواکەوتووەکان!.

بازرگانەکە وەڵامی دامەوە: زۆر هۆکار هەن بۆ پێشکەوتنی یابان، بەڵام ئەوەی من بینیم لەوێ و سەرنجم لێدا، بایەخپێدانی گەل و حکومەتی یابان بوو بە ڕۆشنبیریی کتێب و خوێندنەوە، بە تەرزێك کە لەناو فڕۆکەخانەدا پەرتووکخانە هەیە، لەناو پارکی گشتییدا پەرتووکخانە هەیە، لەناو کلینکی پزیشکان پەرتووکخانە هەیە، لەناو ئۆتۆمبێلەکانی تاکسییدا پەرتووکخانە هەیە، لەناو پاسەکاندا پەرتووکخانە هەیە، لەناو شەمەندەفەرەکاندا پەرتووکخانە هەیە، لەناو پاپۆڕەکاندا پەرتووکخانە هەیە، لەناو فڕۆکەکاندا پەرتووکخانە هەیە.

ئەو بازرگانە هەروەها وتی:ئەگەر بچیتە ماڵی یابانییەك، لە ژوورەکانی پێشوازی و دانیشتن و نووستندا پەرتووکخانە هەیە!، هەروەها کاتێك سواری ئۆتۆمبێلێك یان پاسێك یان شەمەندەفەرێك یان کەشتییەك یان فڕۆکەیەك دەبی، دەبینی ئەوەی دانیشتووە لەناو هۆکارەکانی گواستنەوەدا، پەرتووکێکی بە دەستەوەیە و سەرقاڵی خوێندنەوەیە!.

إرسال تعليق