Ads (728x90)

سوارێز گورزێکی کوشندەی لە ئینگلیزەکان وەشاند
لە هەشتەم ڕۆژی یارییەکانی مۆندیال، کاتژمێر 7 ی ئێوارەی دوێنێ بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی کۆلمبیا و کۆتدیڤوار بە یەکگەیشتن، لە یارییەکی گەرموگوڕ و ئاستبەرزدا، کۆلمبیا بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا.

گۆڵەکانی کۆلمبیا لەلایەن “جیمس ڕۆدرێگز” لە خولەکی (64) و “خوان کوینتیرۆ” لە خولەکی (70) ەوە تۆمارکران، تاقە گۆڵی کۆتدیڤواریش لەلایەن “جیرڤینیۆ” لە خولەکی (73) ەوە تۆمارکرا.

کاتژمێر 10 ی شەویش هەردوو هەڵبژاردەی ئیگلتەڕا و ئۆرگوای بە یەکگەیشتن، ئینگلیزەکان بە دوای قەرەبووی دۆڕانە گەورەکەی یاری پێشوویان بوون لە بەرامبەر ئیتاڵیا، لە بەرامبەردا ئۆرگوای دەیویست شوێنەواری شکستەکەی یاری پێشووی لە بەرامبەر کۆستاریکا بسڕێتەوە، سەرەنجام دوای پێشکەشکردنی یارییەکی بەهێز لەلایەن هەردوولاوە، ئۆروگواییەکان توانیان بە ئەنجامی (2-1) گۆڵ براوە بن و ئەرکی ئینگلیزەکانیان لە مانەوە لە قۆناغەکانی داهاتووی مۆندیال زەحمەتتر کرد، هەردوو گۆڵەکەی ئۆروگوای لەلایەن “لویس سوارێز” ەوە  لە خولەکەکانی (39 و 85) تۆمارکران و گورزێکی کوشندەی لە هاوڕێکانی خۆی وەشاند ئەوانەی لە پرێمەرلیگ یاریان لەگەڵ دەکات، تاقە گۆڵی ئینگلیزەکانیش لەلایەن “واین ڕۆنی” لە خولەکی (75) ەوە تۆمارکرا.

لە بەرەبەیانێکی زووی ئەمڕۆش بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی یابان و یۆنان بەیەکگەیشتن، یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و نەیانتوانی بە ئەنجامێکی ئیجابی لە یاریگا بێنە دەرەوە.

إرسال تعليق