گریمان لە شەوێکی ڕەشەبادا ئۆتۆمبێلەکەت لێدەخوڕیت، لە ڕێگەدا بەلای شوێنی وەستانی پاسەکاندا تێپەڕیت و سێ کەست بینی چاوەڕێی پاسیان دەکرد:
بەڵام لە ئۆتۆمبێلەکەی تۆدا تەنها جێگەی یەك سەرنشین هەبوو، ئایا تۆ کامەیان هەڵدەگری و پێی دەڵێی سەرکەوە؟!.
بەڕێزان، ئەوەی لە سەرەوە باسمانکرد، پرسیارێك بووە لە فۆڕمی دەستکەوتنی وەزیفەیەك، کە لەلایەن کۆمپانیایەك لە یەکێك لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئاراستەی داواکارەکان کرابوو.
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە، لەوانەیە تۆ ئەو بیرکردنەوەیەت لەلادا گەڵاڵە بێت:
بۆ زانیاری ئێوەش، لەناو 200 کەس کە داواکاری دەستکەوتنی وەزیفەکەیان پێشکەشکرد بوو، تەنها یەك کەس هەڵبژێردرا بۆ وەزیفەکە، چونکە وەڵامەکەی زۆر زۆر جوان و گونجاو بوو.
تۆی خوێنەریش پێش ئەوەی وەڵامەکە لە خوارەوە بخوێنیتەوە، باش بیر بکەوە، بزانە ئاستی بیرکردنەوەت چۆنە؟.
ئەو کەسەی وەڵامە جوان و گونجاوەکەی دایەوە و وەزیفەکەی بەدەستهێنا، بە شێوەیەکی سادە و ئاسان وەڵامی داوەتەوە:
سویجی ئۆتۆمبێلەکەم دەدەمە هاوڕێ دێرینەکەم و داوای لێدەکەم پیرەژنەکە بگەیەنێتە نەخۆشخانە، خۆشم چاوەڕێی پاسەکە دەکەم لەگەڵ ئافرەتە نموونەییەکە کە دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام بدەم.
تێبینی/ ئەو وانەیەی لەو بابەتەدا فێری دەبین ئەوەیە، پێویستە لە بیرکردنەوەدا زیرەك و لێهاتوو و داهێنەر بیت، هەرگیز خۆشت گەمارۆ مەدە و بە شێوازە تەقلیدییەکان وەڵام مەدەوە کە زۆربەی خەڵك بیری لێدەکەنەوە، هەوڵیش بدە شتەکان لە دیدگایەکی باش و نوێوە ببینی.
- پیرەژنێك، کە نزیکە بمرێت.
- دۆستێکی دێرینت، کە لە ڕابردوودا ژیانی لە مردن ڕزگار کردوویت.
- ئافرەتێکی نموونەیی، کە بە درێژایی ژیانت خەونت بەوە بینیووە هاوسەرگیری لەگەڵ بکەی.
بەڵام لە ئۆتۆمبێلەکەی تۆدا تەنها جێگەی یەك سەرنشین هەبوو، ئایا تۆ کامەیان هەڵدەگری و پێی دەڵێی سەرکەوە؟!.
بەڕێزان، ئەوەی لە سەرەوە باسمانکرد، پرسیارێك بووە لە فۆڕمی دەستکەوتنی وەزیفەیەك، کە لەلایەن کۆمپانیایەك لە یەکێك لە وڵاتە ئەوروپییەکان ئاراستەی داواکارەکان کرابوو.
بۆ وەڵامی ئەو پرسیارەی سەرەوە، لەوانەیە تۆ ئەو بیرکردنەوەیەت لەلادا گەڵاڵە بێت:
- با پیرەژنەکە هەڵبگرم، چونکە نزیکە لەوەی بمرێت، بۆیە باشتر وایە ژیانی ئەو لە مردن ڕزگار بکەم.
- با دۆستە دێرینەکەم هەڵبگرم، چونکە لە پێشوودا ژیانی لە مردن ڕزگار کردووم، ئەوەش دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی منیش چاکەکەی بۆ بگەڕێنمەوە.
- با ئافرەتەکە هەڵبگرم، چونکە جارێکی دیکە ناتوانم ژنێکی نموونەیی وەکو ئەو بدۆزمەوە و هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام بدەم.
بۆ زانیاری ئێوەش، لەناو 200 کەس کە داواکاری دەستکەوتنی وەزیفەکەیان پێشکەشکرد بوو، تەنها یەك کەس هەڵبژێردرا بۆ وەزیفەکە، چونکە وەڵامەکەی زۆر زۆر جوان و گونجاو بوو.
تۆی خوێنەریش پێش ئەوەی وەڵامەکە لە خوارەوە بخوێنیتەوە، باش بیر بکەوە، بزانە ئاستی بیرکردنەوەت چۆنە؟.
ئەو کەسەی وەڵامە جوان و گونجاوەکەی دایەوە و وەزیفەکەی بەدەستهێنا، بە شێوەیەکی سادە و ئاسان وەڵامی داوەتەوە:
سویجی ئۆتۆمبێلەکەم دەدەمە هاوڕێ دێرینەکەم و داوای لێدەکەم پیرەژنەکە بگەیەنێتە نەخۆشخانە، خۆشم چاوەڕێی پاسەکە دەکەم لەگەڵ ئافرەتە نموونەییەکە کە دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵدا ئەنجام بدەم.
تێبینی/ ئەو وانەیەی لەو بابەتەدا فێری دەبین ئەوەیە، پێویستە لە بیرکردنەوەدا زیرەك و لێهاتوو و داهێنەر بیت، هەرگیز خۆشت گەمارۆ مەدە و بە شێوازە تەقلیدییەکان وەڵام مەدەوە کە زۆربەی خەڵك بیری لێدەکەنەوە، هەوڵیش بدە شتەکان لە دیدگایەکی باش و نوێوە ببینی.
بە قەڵەمی بەڕێوبەری ماڵپەڕ
إرسال تعليق