Ads (728x90)

گازگرتنی مرۆڤ مەترسیدارترە لە گازگرتنی سەگ
بەهۆی دەوڵەمەندی و شۆڕەتی یاریزانانی تۆپی پێ، خەڵك بە جیاواز تەماشایان دەکەن، بەڵام لە هەقیقەتدا جیاوازیان نییە لەگەڵ زەڕەنگەر و دارتاش و ئاسنگەر و تاد.

بۆیە شتێکی سروشتییە یاریزانانی تۆپی پێش کێشەی تەندروستی دەروونیان هەبێت، تەنانەت ئەگەر دەوڵەمەندیش بن و یاری تۆپی پێش بکەن.

بۆ جاری سێیەم “لویس سوارێز” قەپی لە یاریزانێکی تیپی ڕکابەر گرت، بەڵام ئەوجارەیان لە جامی جیهانی بوو، کاتێك ددانەکانی لە شانی بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا “جۆرجیۆ کیللینی” گیر کرد.

ئەوەی شایەنی باسە، پزیشکی دەروونی “ستیڤ بیتەرز” لەوەتەی ڕووداوی گازگرتنەکەی ساڵی ڕابردوودا، چاودێری باری یاریزان “لویس سوارێز” دەکات، بۆ ئەوەی لایەنی تاریك لە ناوبانگی ئەو یاریزانە بسڕێتەوە.

زانراویشە کە گازی مرۆڤ یان گیاندار یان مار، پێدەچێت نەخۆشی “تیتانۆس” و هەوکردنەکانی میکرۆبێکی دیکە بگوێزێتەوە، بۆیە پێویستە کەسە گازلێدراوەکە چاودێری تەندروستی پێویستی پێبدرێت، بەوەی شوێنی هەر گازگرتنێك بە پارچە گیایەکی پاککراوە دابپۆشرێت، هەروەکو پێویستە هەر شوێنێك گازگرتنەکەی بەرکەوتبێت دابپۆشرێت و پێکراوەکە بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

توێژینەوەکانیش دەریانخستووە کە دەمی مرۆڤ زیاتر لە 190 جۆری میکرۆب لەخۆدەگرێت، کە لەوانەیە ببێتە هۆی پیسبوون و ژەهراویبوون ئەگەر لە کەسێك بۆ کەسێکی دیکە بگوێزرێتەوە، بەوەش گازگرتنی مرۆڤ مەترسیدارترە لە گازگرتنی سەگ ئەگەر مرۆڤ تووشی هات.

فریاکەوتنە سەرەتاییەکان لە کاتی ڕوودانی حاڵەتی لەو شێوەیە:

  1. پەستان بخرێتە سەر برینەکە.
  2. خاوێنکردنەوەی برینەکە بە ئاو و سابون.
  3. دانانی مەرهەمی دژە ترسناکی بۆ ڕێگەگرتن لە ژەهراویبوون.
  4. پەنابردن بۆ یارمەتیدانی پزیشکی.
  5. پەیڕەوکردنی سیستەمی خواردنی تایبەت بە نەخۆشی “تیتانۆس”.

ئامادەکردنی/ بەشی تەندروستی سایتی قەڵەم پرێس.

إرسال تعليق