توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، بەڕۆژووبوون بۆ ماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژ، پێدەچێت چالاکی تەواوی کۆئەندامی بەرگری نوێ بکاتەوە، تەنانەت لە بەساڵاچووانیشدا.
توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە برسیکردنی جەستە، هانی خانە لیمفاوییە بچووکە سەرەتاییەکانی لەش دەدات بۆ نوێکردنەوەی خانە سپییەکانی خوێن کە بەرگری دەکەن لە پیسبوون و ژەهراویبوون.
زانایان لە زانکۆی باشوری کالیفۆرنیا دەڵێن: دۆزینەوە تازەکە سوودبەخش دەبێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەی بە دەست لەناوچوونی کۆئەندامی بەرگری لەشەوە دەناڵێنن، وەکو نەخۆشەکانی شێرپەنجە کە چارەسەری کیمایی وەردەگرن، هەروەها سوودبەخشیشە بۆ بە تەمەنەکان کە بەهۆی پیربوونیانەوە چالاکی کۆئەندامی بەرگری لەشیان کەمتر بووە، کە ئەوەش وایلێکردوون لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە باوەکان تووشی زەحمەتی زۆر ببنەوە.
هەروەها توێژینەوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی زۆر، جەستە ناچار دەکات مادەی هەڵگیراوی گلوکۆز و چەورییەکەی بەکاربهێنێت، بەڵام بەشێکی گەورەش لە خانە سپییەکانی خوێن لەناو دەبات، لە میانی هەر ماوەیەکی بەڕۆژووبوونیشدا ئەو بەکارهێنانەی خانە سپییەکانی خوێن، چەندین گۆڕانکاری دروستدەکات، کە بە یارمەتیدانی دەبێتە هۆی نوێکردنەوەی خانەکانی کۆئەندامی بەرگری لەش.
زانایان ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە، کە بەڕۆژووبوون بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، هۆڕمۆنی “ئینزیم” لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، کە ئەو هۆڕمۆنەش وابەستە بە پیری و مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.
سەرچاوە/ ماڵپەڕی “دەیلی تەلەگراف”.

إرسال تعليق