Ads (728x90)

بنزیمە یەکەم هاتریکی مۆندیالی بەڕازیلی تۆمارکرد
لە چوارچێوەی یارییەکانی مۆندیالی بەڕازیل 2014 و لە چوارەم ڕۆژی ڕکابەرییەکاندا، هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هیندۆراس ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە، کەڵەشێرە فەڕەنسییەکان هیوایەکی زۆریان بە ئەستێرەکەیان “کەریم بنزیمە” هەبوو، ئەویش لە ئاست متمانەی هەموواندا بوو و بردنەوەیەکی گرنگی بۆ بەدەستهێنان.

وێڕای دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە و سەرکەوتنێکی گرنگ لە دەستپێکی یارییەکانی مۆندیال بۆ هەڵبژاردەکەی، “کەریم بنزیمە” توانی ناوی خۆی بە پیتی زێڕین لە مۆندیال بنەخشێنێت، دوای ئەوەی بووە خاوەنی یەکەم هاتریك لە مۆندیالی بەڕازیل.

“کەریم بنزیمە” لەو یارییەدا ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هاوڕێکانی پێشکەشکرد و هەموو ئەو دەنگانەی کپ کرد کە باسیان لە پاشەکشەی ئاستە هونەرییەکەی دەکرد، پەیامێکی گرنگیشی بۆ هەموو هەڵبژاردەکانی بەشدار لە جامی جیهانی بەڕازیل نارد، کە کەڵەشێرەکان گیانی ڕکابەری و ڕووبەڕووبوونەوەیان بەرزە و توانای قووقاندنیان لەوپەڕیدایە، تەنانەت ئەگەر لەسەر خاکی بەڕازیلیش بێت.

نوێکردنەوە.. لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە کە گۆڵی دووەم بۆ “کەریم بنزیمە” هەژمار نەکراوە، چونکە تۆپەکە بەر دەستی گۆڵپارێز کەوتووە ئینجا چووەتە ناو گۆڵ، بۆیە هاتریکەکەی بنزیمە حساب نەکرا، بەڵام وێڕای ئەوەش، لە یارییەکانی داهاتوودا چاوەڕێی ئاستبەرزییەکی دیارتر دەکرێت لە “کەریم بنزیمە” و پێشبینی دەکرێت گۆڵی زیاتر تۆمار بکات.

إرسال تعليق