لە دووەم ڕۆژی یارییەکانی مۆندیال، سێ یاری گرنگ بەڕێوەچوون، تێیدا (مەکسیك & کامیرۆن) و (ئیسپانیا & هۆڵەندا) ، ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یاری یەکەمدا هەڵبژاردەی مەکسیك سەرکەوتنێکی گرنگ و سێ خاڵی یەکەمی خۆی بەدەستهێنا، پاش ئەوەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەڵبژادەی کامیرۆنی بردەوە، ئەو سەرکەوتنەش هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ مەکسیکییەکان لە دەستپێکی یەکەم تاقیکردنەوەیان لە مۆندیالی بەڕازیل.
لە یاری دووەمدا هەڵبژاردەی ماتادۆری ئیسپانیا لە گرنگترین ڕووبەڕوونەوەکان لە یارییەکانی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بووەوە، لە سەرەتای گێمی یەکەم و لە خولەکی (27) ناوبژیوان پەناڵتییەکی تەواوی بۆ ماتادۆرەکان هەژمارکرد و لەلایەن “چابی ئەڵۆنسۆ” ەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا و بە گۆڵێك پێشکەوتن، لەو دەمەشدا کە کوڕانی “دیل بۆسکی” لە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی دووەمدا بوون و هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنی ئاسانیان لە دوا خولەکەکان لەدەستدا، کەتیبەکەی “ڤان گال” لە خولەکی (43) بە لێدانێکی سەری زۆر جوانی “ڤان پێرسی” گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد و ئەنجامەکەیان یەکسان کردەوە، گێمی یەکەمیش هەر بەو ئەنجامە (1-1) کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا هۆڵەندییەکان بەهێزتر دەرکەوتن، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی یاریگاشیان دەدا، ئەوە بوو لە خولەکی (53) بە جوڵانەوەیەکی هونەری زۆر جوان و بە شووتێکی بەهێز، “ئاریان ڕۆبن” گۆڵی دووەمی بۆ هۆڵەندا تۆمار کرد و ئاراستەی سەرەتای یارییەکەی پێچەوانە کردەوە، لێرەدا ئیسپانەکان هەستیان بە مەترسی گۆڕانکاری کەشوهەوای یارییەکە کرد، بۆیە دەستیانکرد بە هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی ئەنجام و کۆنتڕۆڵکردنی یارییەکە، بەڵام هۆڵەندییەکان سوودیان لە پێشڕەوی ئیسپانەکان وەرگرت و لە خولەکی (65) و لە جێبەجێکردنی لێدانی فاول، یاریزان “ستیڤان دی فریگ” بە لێدانی سەر گۆڵی سێیەمیان تۆمارکرد، ئەوەش ئەرکی ئیسپانەکانی زەحمەتتر کرد و ئەوەی چاوەڕواننەکراو بوو ڕوویدا، لە خولەکی (72) هۆڵەندییەکان گورزێکی گەورەتریان لە ئیسپانەکان وەشاند و “ڤان پێرسی” گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، ئیسپانەکانیش تەواو بێهیوا بوون لە گەڕانەوە بۆ ناو کەشوهەوای یارییەکە، هۆڵەندییەکان بەوەندەش نەوەستان، بەڵکو لە خولەکی (80) “ئاریان ڕۆبن” گۆڵی دووەمی خۆی و پێنجەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد و ئازاری دەروونی ئیسپانەکانی زیاتر کرد، دوای لەدەستدانی چەندین گۆڵ تۆمارکردنی دیکەی هۆڵەندییەکان، یارییەکە بە سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی هۆڵەندییەکان (5-1) کۆتاییهات.
بەو سەرکەوتنە گرنگە، هۆڵەندییەکان بە بەهێزترین شێوە تۆڵەی دۆڕانەکەیان لە یاری کۆتایی جامی جیهانی 2010 لە ئیسپانەکان کردەوە و دەستپێکێکی ئومێدبەخشیان لە مۆندیالدا نەخشاند، ئیسپانەکانیش لە بەردەم دووڕیانێکی ترسناکدایە لە مۆندیال.
لە سێیەم یاریشدا کە لە بەرەبەیانێکی زوو بە کاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا، هەردوو هەڵبژاردەی شیلی و ئوستوڕاڵیا بەیەکگەیشتن.
لە یارییەکی گەرموگوڕدا شیلی بە ئەنجامی (3-1) یارییەکەی بردەوە، گۆڵەکانی هەڵبژاردەی شیلی لەلایەن “ئەلیکسیس سانشێز و جۆرج لویس ڤالدیڤیا و جان بۆسیجۆرە” ەوە لە خولەکەکانی (12 و 14 و 90) ی یارییەکە تۆمارکران، تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی ئوستوڕاڵیاش لەلایەن “تیم کاهیل” ەوە لە خولەکی (35) ی یارییەکە تۆمارکرا، بەو سەرکەوتنەش شیلییەکان بە هەنگاوێکی گەورەوە هاتنە ناو ڕکابەرییەکانی مۆندیالەوە.

إرسال تعليق