Ads (728x90)

نەزەری حەڕام بیرگەی مرۆڤ لاواز دەکات
لێکۆڵینەوەیەکی نوێی هۆڵەندی، کە لەسەر ژمارەیەك خوێندکار لە هەردوو ڕەگەزەکە لە زانکۆی هۆڵەندا ئەنجامدراوە، دووپات لەوە دەکاتەوە، کە ئامادەبوونی کچانی جوان و سەرنجڕاکێش و قسەکردن لەگەڵیان، دەبێتە هۆی پەرت و بڵاوکردنی بیری مرۆڤ و ئەدای عەقڵیان دادەبەزێنێت.

زانایان دەڵێن، کچان چەندە جوانتر بن، کاریگەرییەکەش گەورەتر دەبێت، زانایان هۆکاری ئەو دیاردەیەش بەوە ڕاڤە دەکەن، کە خانەکانی مێشك، ئەوانەی هەڵدەستن بە ئاڵوێرکردنی زانیارییەکان و بڕیاردان، لە کاتی ئامادەبوونی کچانی جوان و سەرنجڕاکێش و تەماشاکردن و قسەکردن لەگەڵیان، کاریگەری خراپیان لەسەر دروستدەبێت.

لە لێکۆڵینەوەکەدا تەرکیز خرابووە سەر بابەتی سەرنجڕاکێشی، بۆیە تەماشاکردنی کچانی جوان و سەرنجڕاکێش وا دەکات پیاو بڕیاردانی ڕاست و دروست لەدەستبدات، لانیکەم لە کاتی تەماشاکردنەکە و تا کەمێکیش پاش تەماشاکردنەکە، تا ئەو ئەو کاتەی کاریگەرییەکەشی بەسەردەچێت پیاو ناتوانێت بڕیاری ڕاست و دروست بدات.

سبحان الله.. لە قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەری ئازیزماندا (دخ) چەندین جار ئامۆژگاری کراوین بە خۆ دوورخستنەوە لە نەزەری حەڕام و قسەکردن و دانیشتن لەگەڵ ڕەگەزی مێیینە، ئەوانەی کە نامەحڕەمن، ئێستاش زانایانی سەردەم خۆیان ڕاستێتی و کاریگەری ئیجابی هەمەلایەنەی ئەو ئامۆژگاریانەمان بۆ ئاشکرا دەکەن.

إرسال تعليق